له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دیاری کرا‌و د. ئاسۆ فه‌ره‌یدویش وه‌ک پارێزگاری سلێمانی دیاری‌کرا.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر توانی به‌کۆکردنه‌وه‌ی 32 ده‌نگ وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دیاریکرا‌و شه‌ریف ئه‌کره‌م به کۆکردنه‌وه‌ی 29 ده‌نگ وه‌ک جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردرا.
هه‌روه‌ها د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون به‌کۆکردنه‌وه‌ی 32 ده‌نگ توانی ببێته پارێزگاری سلێمانی‌و هه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌کۆی ده‌نگ رێکه‌وتنه‌که‌ی یه‌کێتی‌و گۆڕان په‌سه‌ند کرا.