سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر رایگه‌یاند له پرۆسه‌ی دیاریکردنی پارێزگار‌و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، نه یه‌کێتی، نه گۆڕان براوه‌ی یه‌که‌م نه‌بوون.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر له‌لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که هیچ لایه‌نێکی سیاسی براوه‌ی یه‌که‌م نه‌بوون له‌پرۆسه‌که‌دا‌و ئه‌وه‌ی که به‌ته‌نها براوه بووه خه‌ڵکه.
سه‌رۆکی ئه نجومه‌نی پارێزگای گۆڕان که پشکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو وتی "گۆڕان براوه‌ی یه‌که‌م نه‌بوو چونکه نه‌یتوانی وه‌ک براوه پۆسته‌کان دیاری بکات‌و یه‌کێتیش براوه‌ی یه‌که‌م نه‌بوو چونکه به‌به‌راورد به ده‌سه‌ڵاته‌کانی له پێشتردا ده‌سه‌ڵاته‌کانی له‌م پارێزگایه که‌مبۆته‌وه".
هه‌ڤاڵ وتیشی " یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵ‌و پارتیش براوه‌ی یه‌که‌م نه‌بوون چونکه وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ناڕازین له‌و پشکانه‌ی که به‌ریانکه‌وتووه".