15 چەكداری داعش لە كۆبانێ كوژران


لەئەنجامی شەڕ‌و چالاكییەكانی شه‌ڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە لە ‌كۆبانێ  لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 15 چەكداری داعش كوژران.

لەمبارەیەوە ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی نزیك له‌یه‌په‌گه‌ راگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی چه‌ند چالاكییه‌كی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ دا له‌كۆبانێ و كانتۆنی جه‌زیره‌ 15 تیرۆرستی داعش كوژراون.

هەركی وتیشی: شه‌ڕڤانه‌كان به‌ دووری 20 كیلۆمه‌تر له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێكانیێ له‌نزیك گوندی مه‌ناجیر چالاكییه‌كیان دژ به‌ تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامداو شه‌ڕ تا به‌یانی ئه‌مڕۆ 12-12-2014  به‌رده‌وام بوو و له‌ئه‌نجامدا 9 تیرۆرستی داعش كوژران.



PM:07:01:12/12/2014