یه‌په‌گه ئه‌نجامی به‌رخودانی 3 مانگی رابردووی راگه‌یاند،که تیایدا "2951 چه‌ته‌ی داعش کوژران و له نێو کوژراوه‌کاندا 4 سه‌رکرده هه‌ن له‌گه‌ل ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌میر".
ئاماری ئەو سێ مانگە ئاماژە بۆئەوە دەکەن کە 14 ده‌بابه و 88 سه‌یاره‌ی سه‌ربازی و که زۆربه‌یان دۆشکه‌یان له‌سه‌ر بوه تێکشکێندراون. هه‌روه‌ها 18 دۆشکه‌ی خۆجێ و 23 مۆتۆرسکلیتیش تێکشکێندراون.
سەبارەت بە هێرشی خۆکوژی 25 هێرشی خۆکوژی که 17 دانه‌یان له رێگای کامیۆن و سه‌یاره‌ی بۆمبرێژکراوه‌وه بوون تێکشکێندراون.
له‌و 3 مانگه‌دا بەپێی بەیانەکە هێزه‌کانی یه‌په‌گه ده‌ستیان به‌سه‌ر لۆگیستکیه سه‌ربازیه‌دا گرتوه:
170 چه‌کی که‌لاشینکۆف
24 بی که‌ی سی
32 ئاربیجی
3 چه‌کی M16
20 دووربین
21 چه‌کی که‌سان
3 ده‌مانچه
7 بێته‌ل
هه‌روه‌ها برێکی زۆر له ته‌قه‌مه‌نی.
له به‌رامبه‌ردا 263 شه‌رڤان شه‌هید بوون که له‌نێویاندا 5 شه‌رڤان به چالاکای فیدایی شەهیدبوون که دیارترینیان ژنه فه‌رمانداری ئه‌فسانه‌یی ئارین میرکان بوو.
له‌و 263 شه‌هیده،15 که‌سیان له شه‌رڤانه‌کانی بورکانی فورات و ئاسایشبوون.