له‌سه‌ر دوایه‌کی یاسایی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان جه‌عفه‌ر ئێمنکی، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ دلێر عه‌بدوڵا پاشئه‌وه‌ی سێ رۆژ زیندانیکرا، ئه‌مرۆ به گیروای گواسترایه‌وه بۆ هه‌ولێر.
پێنج شه‌ممه 11 کانونی یه‌که‌م دلێر عه‌بدوڵڵا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤ له لایه‌ن كه‌رتی پۆلیسی رزگاری بێ ئاگاداركرنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، ئه‌مرۆش هه‌ر به‌ده‌ستبه‌سه‌رکراوی گوسترایه‌وه بۆ هه‌ولێر.
له‌کاتی ده‌ستگیرکردنیدا دلێر عه‌بدوڵڵا به‌میدیاکانی راگه‌یاندبوو که بانگێشتی كه‌رتی پۆلیسی رزگاری كراوه‌و ده‌تسبه‌سه‌ركراوه بێ ئه‌وه‌ی پێش وه‌خت ناوبراو ئاگاداربكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها وتیشی " تا رۆژی یه‌ك شه‌ممه ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرم و دواتر ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێم."
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان له لێدوانی پێشوویدا بۆ میدیاکان وتی "له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێك ده‌رباره‌ی رووداوێك كه له ژماره پێنجی گۆڤاری بزاڤ له مانگی ئایاری 2014 بڵاوبووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی (جه‌عفه‌ر ئیمینكی) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ماوه‌ی سێ رۆژه (دلێر عه‌بدوڵا محه‌مه‌د) سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (بزاڤ) له زینداندایه.
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه به‌پێی مادده‌ی 9 له یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام ئه‌و مادده‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستگیركردنی تێدا نییه.