یەكێتی ئەوروپا هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سەر رۆژنامەنوسان مەحكوم دەكات

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان
یەكێتی وڵاتانی ئەوروپی ئەمرۆ هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سەر رۆژنامەنوسان‌و میدیاكانی سەر بە فەتحوڵا گوڵەنیان مەحكوم كرد.

رۆژنامەی "فیگارۆ"ی فەرەنسی ئەمرۆ نوسی هەر بەم بۆنەوە دوو بەرپرسی باڵای یەكێتی ئەوروپا رەخنەی توند لەم كردەوەی پۆلیس دەگرن‌و رایدەگەیەنن: ئەم هەوڵەی پۆلیسی توركیا بەپێچەوانەی بەهاكانی ئەوروپایە‌و توركیا كە خوازیاری پەیوەست بوون بە یەكێتی ئەوروپایە، ئەو بەها‌و نۆرمانەی پێشێل كردوە.

پاش تەشەنەسەندنی قەیران لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا‌و سەرۆكی كۆمەڵگای گۆڵەن، هێزەكانی پۆلیس هێرشیان كردەسەر كەناڵێكی تەلەفزیۆنی‌و نوسینگەی رۆژنامەی زەمان سەر بە فەتحوڵا گوڵەن‌و ژمارەیەك رۆژنامەنوس‌و كارمەندی راگەیاندنیان دەستگیركرد.



PM:01:18:15/12/2014