لانیكەم 2700 هاوڵاتی عێراقی بێسەرو شوێن بوون

وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق رایگەیاند لەسەرەتای هێرشی چەكدارانی داعش لانیكەم 2700 كەس بێ سەروشوێن بوون.

وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق لە بەیاننامەیكەدا رایگەیاند زۆربەی ئەو كەسانە هێزی سەربازیی عێراقن.
چەكدارانی داعش لەسەرەتای هێرشەكانیان بۆ پارێزگای سەڵاحەدین‌و بنكەی سپایكەر لەنزیك تكریت، نزیكەی 1700 قوتابی سەربازیی ئەو بنكەیان كۆمەڵكوژ كرد.

هاوكات داعش زیاتر لە 500 كەسیان لە زیندانی بادۆش لەموسڵ بەهەمان شێوە كۆمەڵكوژ كرد.

وتەبێژی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق لە ئامارەكەی خۆیدا رایگەیاند كە 1660 كەس لە هێرشی داعش بۆ سەر سپایكەر، 487 كەس لە زیندانی بادۆش‌و 554 كەسی دیكە لە باقی ناوچەكانی عێراق بێ سەرو شوێنن.

كامیل ئەمین هەروەها رایگەیاند ژمارەیەكی دیكە بێ سەروشوێنكراو هەن كە بەچەندین هۆكار ناوەكانیان تۆمار نەكراوە.



PM:10:41:15/12/2014