موچەی مانگی 10ی مامۆستایان دابەش دەكرێت
بەوتەی سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
عەبدولواحید محەمەد سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئەمرۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه پێمان راگه‌یه‌ندراوه كه به‌رده‌وامن له دابه‌شكردنی موچه و بۆ موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شی تائێستا وه‌ریاننه‌گرتووه چاوه‌ڕێی ئه‌و 500 ملیۆن دۆلاره‌ن كه بڕیاره 18ی ئه‌م مانگه له به‌غداوه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی "مامۆستایان یه‌كشه‌ممه یان دووشه‌ممه‌ی داهاتوو موچه‌ی مانگی 10 وه‌رده‌گرن".
PM:09:16:16/12/2014