سەرۆکی کانتۆنی کوبانێ: راگەیاندنی سەرکەوتن نزیک بۆتەوە

سەرۆکی کانتۆنی کوبانێ لە رۆژئاوای کوردستان وتی " راگەیاندنی سەرکەوتن لەشەڕی کوبانێ بەسەر چەتەکانی داعشدا نزیک بۆتەوە".

لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەنوەر موسلیم سەرۆکی کانتۆنی کوبانێ بڵاویکردۆتەوە" زیاتر لە سێ مانگە کوبانێ دژی تیرۆری داعش وەستاوەتەوە، سەرباری چەکی سادە بەدەست شەڕڤانانەوە ئەوەی بەدەست هاتووەو ئێستاش دەیکات، هیچ هێزێکی تر نەیدەتوانی بیکات و سەرکەوتنی بەرچاو لە هەموو بەرەکان وەدەستهاتووە".

ئەو دەڵێت"  رۆژی راگەیاندنی سەرکەوتن نزیک بۆتەوە".

موسلیم لە کۆتایی کۆمێنتەکەیدا دەنوسێت" شەهیدەکانمان رێگای ئازادی و کەرامەت و ئینسانیەت بۆ ئێمە و بۆ گشت گەلان رووناک دەکەنەوە".

سێ مانگە داعش هەموو توانا سەربازییەکانی خستۆتە گەڕ بۆ کۆنترٶلکردنی شاری کوبانێ و لە سێ لاوە گەمارۆی داوە، سەرەتا پارسەنگی هێز بەلای داعشدا دەشاکەیەوە، مانگێک دەبێت هەموو رۆژێك داعش چەندین پێگە دەدۆڕێنێت".  




AM:11:00:18/12/2014