بەپەلە.. پێشمه‌رگه‌ گه‌یشته‌ سه‌ر چیای شه‌نگال

هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌پێشڕه‌وی به‌رده‌وامدان‌و گەیشتنە سەر چیای شەنگال‌و ناحیەی سنونێیان لە دەست داعش رزگار كرد.

سەرچاوەیەك لەهێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە سپی میدیای رایگەیاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌پێشڕه‌وی به‌رده‌وامدان‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی كه‌ له‌سه‌ر چیای شه‌نگالن، یه‌كیان گرتوه‌ته‌وه‌.

هاوكات  فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپەیمانان بە سەركردایەتی ئەمەریكا به‌به‌رده‌وامی بۆردومانی مۆڵگه‌‌و ئۆتۆمبێله‌كانی داعش ده‌كه‌ن, بۆردومانه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕن‌و بواریان بۆ هه‌ڵهاتنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌.

هێزەكانی پێشمەرگە لە هەوڵەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شەنگال بەردەوامن و گەیشتوونەتە ناو شارەدێی سنوونێ،  لەلایەكیترەوە فەخری مزووری، ئەفسەر لە فەرماندەیی سپیلكی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، بە "باسنیوز”ی ڕاگەیاند، سەركەوتنی زۆر گەورەی پێشمەرگە بەڕێوەیە و لە ئێستاشدا، هێزەكانی پێشمەرگە گەیشتوونەتە ناو شارەدێی "سنوونێ”ی دەوروبەرەی شەنگال.

 بە وتەی مزووری، هێزەكانی پێشمەرگە لە قۆڵی زومار و هێزەكەی پێشمەرگە و جەنگاوەرانی ئێزیدی لە مەزارگەی میرشەفەدین، ناوچەكانی نێوانیان لە چەكدارانی داعش پاك كردووەتەوە و بە یەك گەیشتوونەتەوە.



PM:09:13:18/12/2014