سه‌رۆکی روسی بۆمبێکی قورسی ته‌قانده‌وه کاتێک رایگه‌یاند که ئێستا له‌گه‌ڵ کچێکدا له حاڵه‌تێکی خۆشه‌ویستیدایه، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاشکرا بکات.
بۆتین ئه‌م په‌یوه‌ندیه سۆزدار‌یه‌ی رۆژی 5 شه‌ممه 18 کانونی یه‌که‌م له کۆنگره‌ی رۆژنامه‌رگه‌ی ساڵانه‌دا ئاشکرا کرد و وتی" له په‌یوه‌ندییه‌کی خۆشه‌ویستیمداو خۆشه‌ویسته‌که‌شی هه‌مان هه‌ستو سۆزی بۆم هه‌یه"، بێ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر هیچ ورده‌کارییه‌ک بدات.
سالێ 2008 یش له میدیاکاندا بڵاوکرایه‌وه که سه‌رۆکی روسیا فلاده‌میر بۆتین له په‌یوه‌ندییه‌کی خۆشه‌ویستیدایه له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی جومناستیکی روسی ئه‌لینا کاباییفا که له‌دوو پاڵه‌وانێتی ئۆلۆمپیادا خه‌ڵاتی ئاڵتونی به‌ده‌ست هێناوه. جیاوازی ته‌مه‌نی نێوان هه‌ردووکیان 30 ساڵ بوو.
ئێستا سه‌رۆکی روسیا فلادمه‌یر بۆتین ته‌مه‌نی 64 ساڵه.