21 رێكخراوی نێودەوڵەتی پشتگیریی مانگرتنی زیندانیانی کورد دەكەن

21 رێکخراوی نێودەوڵه‌تی‌و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی كوردی رۆژهەڵات دەەكەن‌و داوا لە كۆماری‌ ئیسلامییش دەکەن بە دەنگ داواکاریی ئەو بەندكراوانەوە بچێت.

بە دەست پێشخەریی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران - ژنێڤ، ٢١ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، داوا له‌ئێران دەکەن، بە دۆسیەی ئەو زیندانییانەدا بچێتەوە، چونکە مافی ئەو زیندانیانە پێشێل کراوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردانە کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ‌دا زیندانی کراون، لە رێکەوتی ٢٩ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵەوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری نێو زیندان‌و مانیان لە خواردن گرتووەو دۆخی تەندروستی و جەستەییان لە مەترسی دایە.

ناوی ڕێکخراوەکان:

١) کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێڤ، تەیموور ئەلیاسی، نوێنەر لە نەتەوەیەکگرتووەکان
٢) ناوەندی دیفاع لە تێکۆشەرانی مافی مرۆڤ، شیرین عیبادی، خاوەنی خەڵاتی ئاشتی و پارێزەر
٣) ڕێکخراوەی فەڕانسەویی پێکەوە خەبات کردن بۆ نەهێشتنی سزای لە سێدارەدان، رافایڵ شنۆی- هەزان، سەرۆک، فەرانسە
٤) ڕێکخراوی نێونتەوەی پارێزەرانی مافی مرۆڤ، دوکتۆر کارن پارکر، ئەمریکا
٥) ڕێکخراوی نێونەتەوەیی پەرەپێدانی خوێندن، لیدیا برۆزن، سەرۆک، ئەمریکا
٦) ڕێکخراوی سویسی نەتەوە مەترسی لە سەرەکان، کریستۆ ویدمێر، سەرۆک، سویس
٧) ڕێکخراوی عەداڵەت بۆ ئێران، شادی سەدر، سەرۆک، لەندەن
٨) ڕێکخراوی ئیتیحاد بۆ ئێران، فیرووزە مەحموودی، سەرۆک، ئەمریکا
٩) ناوەندی بروومەندی عەبدوڕەحمان، ڕۆیا بروومەند، سەرۆک
١٠) ناوەند مەدارەکی مافی مرۆڤی ئێران، ڕاد سەنجابی، سەرۆک
١١) ڕێکخراوی تاسیر بر ایران، سەرۆک مانی مستەفەویی، نیویۆرک
١٢) ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، مەحموود موقەدەم - ئەمیری، سەرۆک
١٣) کەمپەینی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، هادی قایمی، سەرۆک
١٤) عرصە سوم، کامران عشتاری، سەرۆک
١٥) ڕێکخراوی ئەڵمانی نەتەوە مەترسی لە سەرەکان، کەماڵ سیدۆ، نوێنەر، ئەڵمان
١٦) گرووپی بەلووچی بۆ مافەکانی مرۆڤ، محەمەد ئەربابی، هاوسەرۆک
١٧) ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی ئەحوازی ئوروپا، ئیبراهیم ئەل - عەرەبی، سەرۆک
١٨) کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤی هاوجنس گرایان، جسیکا ستێرن، سەرۆک
١٩) ڕێکخراوی چالاکانی مافی مرۆڤ، کەیوان ڕافیعی، سەرۆک
٢٠) ڕێکخراوی سماڵ میدیا، دوکتۆر مەحموود عەنایەتی، سەرۆک، لەندەن
٢١) ڕێکخراوی تەبایی نێونەتەوەیی، محەمەد مستەفایی، سەرۆک
ژنێڤ، ١٩ی دیسامبری ٢٠١٤



PM:01:45:20/12/2014