لە كوردستان بە "قوو قوو" ناسراوە و لە ئەفەریقا بە ئەفسانەی موزیك

چەند رۆژێكە،گۆرانیبێژێكی بەتەمەنی خەڵكی ئەفەریقا لەنێو هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییە كوردییەكاندا بینەرێكی زۆری هەیە.

ئەو ژنە بە گۆرانیبێژی "قوو قوو" دەناسرێت، جگە لەوەی ناوی ئاشكرا نەكراوە، بە گۆرانبێژێكی رەش پێست ناوی دەبرێت و هەندێك دەڵێن ژنە و هەندێكیش بە پیرەمێرد دەیبینن، بەڵام ئەم گۆرانیبێژە، ناوی (فاتمە بن بەرەكە)یە و لە جیهاندا بە (بی كیدودی - واتە داپیرە بچكۆل، بەزمانی كەناراوەكانی ئەفەریقا) ناسراوە.

بی كیدودی، خەڵكی زنزیبارە لە سۆماڵ و بە ئەفسانەی موزیكی ئەفەریقای رۆژهەڵات ناوی دەبرێت، ئەم داپیرەیە لەچەند ساڵی رابردوودا بە گۆرانی "ڕاپ" دژایەتی "بزاوتی گەنجان"ی دەكرد، كە رێكخراوێكی توندڕەوە لەو وڵاتە و شەڕی ناوخۆی راگەیاندووە و هەزاران كەس لەو وڵاتە قوربانی دەستی ئەو بزوتنەوە تودەڕەوەن.

بی كیدودی، رۆژی 17 4 / 2013 لە تەمەنی (100)ساڵیدا لەماڵەكەی خۆیدا كۆچی دوایی كرد، لە بیستەكانی سەدەی رابردودا دەستی بە گۆرانیوتن كردووە و دەیان كۆنسێرتی هونەریی لە زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەفەریقا و ئاسیا ئەمریكا ئەنجامداوە و خاوەنی ستایلی گۆرانیوتن بووە بەشێوەی "تەرەب" ئەوەش بە تێكەڵكردنی ستایلی عەرەبی و ئەفەریقی لە ئاواز و ئامێرە موزیكەكانیدا و خاوەنی خەڵاتی جیهانیی (ۆڵد موزیك ئێكسپۆ)یە.

ئەگەرچی تەمەنی زۆر زۆربووە و كەمێكیش پشتی چەماوەتەوە و روخسارێكی پیری هەبوو، بەڵام گۆرانییەكانی زۆر گەرموگوڕی پێوەدیاربوو، هەندێكجار خۆی بەشداریی دەكرد لە لێدانی تەپڵ و ئاڕاستەكردنی گروپە مۆسقیەكەیدا.

ئەم خانمە گۆرانیبێژە لەلایەن زۆرێك لە كەناڵ و دەزگا رۆژنامەوانییە جیهانییەكانەوە راپۆرت و بەدواداچون بۆ ژیان و بەرهەمە هونەرییەكانی كراوە و گرنگی بەتواناكانی دراوە و نهێنی ژیانی ئاشكراكراوە.
لە ئامادەکردنی ئەم بابەتەدا سوود لە کەناڵێ کی ئێن ئێن سی کراوە.



PM:02:06:20/12/2014