داعش بێجی كۆنترۆڵ كردەوە

‌سوپای عێراق
پاش ئەوە سوپای عێراق لە قەزای بێجی پاشەكشەی كرد، چەكدارانی داعش جارێكی دیكە دەستیان بەسەر قەزاكەدا گرتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند چەكدارانی داعش كە ماوەی سێ رۆژە هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ سەر قەزای بێجی دەستپێکردوە، ئەمرۆ یەكشەممە توانیان دەست بەسەر ناوەندی قەزاكەدا بگرن.

بەوتەی سەرچاوەكە سوپای عێراق لەناوەندی قەزای بێجی پاشەكشەی كردوە‌و لەدەورەبەری قەزاكە خەریكی خۆڕێكستنەوەیە.



PM:04:06:21/12/2014