ئه‌مرۆ هێزی ئاڵتونی سووپای عێراق له ڕێگای فرۆکه‌وه توانیان فرۆکه‌خانه‌ی شاری ته‌له‌عفه‌ر کۆنترۆڵ بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که‌ی ئاگادار له باکوری موسڵه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که هێزی ئاڵتونی سووپای عێراق له‌ڕێگای دابه‌زاندنی سه‌رباز له فرۆکه‌وه توانیان له هێرشێکی به‌په‌له‌دا فرۆکه‌خانه‌ی ئه‌و شاره‌ی موسڵ کۆنترۆڵ بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که به‌هۆی تێکشکانیانه‌وه له به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌کانی زومار و شه‌نگال و به‌نداوی موسڵ، هێزێکی که‌می داعش له‌ناو فرۆکه‌خانه‌و شاری ته‌له‌عفه‌ردا مابوونه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی داوه به سووپای عێراق که پرۆسه‌ی دابه‌زینی هێز له ئاسمانه‌وه بۆ ناو فرۆکه‌خانه‌که ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌باره‌ت به پێشڕه‌وی تری سووپای عێراق سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که دواتر ئه‌و هێزه‌ی سووپای عێراق که له‌فڕۆکه‌خانه دابه‌زیوون، پێشره‌ویان کردووه‌و ناوچه‌ی (بستان)یان کۆنترۆلکردووه که 2کم دووره له‌بااشوری فرۆکه‌خانه‌که‌وه.