ئه‌مه‌ریکا زۆرترین ژماره‌ی ئۆتۆمبیلی تێدایه دوای ئه‌و وڵاتی چین دێت.
به‌پێی هه‌واڵێکی میدیاکانی روسیا ئه‌مه‌ریکا خاوه‌نی 251 ملیۆن ئۆتۆمبیله، دواتر چین دێت به 109 ملیۆن.
به‌پێی هه‌واڵه‌که دوای ئه‌و دوو وڵاته یابان دێت و ژماره‌که‌ی 76 ملیۆنه، پاشان ئه‌ڵمانیایه که 46 ملیۆنه، روسیاش دوای ئه‌وان دێت 45 ملیۆن ئۆتۆمبیلی تیایه.
له‌وڵاتانی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپای رۆژئاوا، رێوشوێنی توند ده‌گیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره ژینگه پیس نه‌که‌ن، به‌ڵام له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا رێوشوێنه‌کان به‌و شێوه‌یه توند نییه و ئۆتۆمبیل کێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ژینگه دروستکردووه.