بەتاوانی مادەی هۆشبەر سێ كەس لە سلێمانی سزا دران

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردن‌و سزادانی  سێ تاوانبار توشبوو بە مادەی هۆشبەر راده‌گه‌یه‌نێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌ مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردن و رێگرتن له‌ هێنان و بازرگانیكردن به‌ هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانیداو له‌ چه‌ند چالاكییه‌كی جیاجیاداو به‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی (14)ی مخده‌رات (سێ) كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، به‌ تاوانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو ئالوده‌بوون پێیه‌وه‌، وه‌ له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا توانرا بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبگیرێت، دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2وه‌ سزادران به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
1-     تاوانبار (ڕ.ك.م) ره‌گه‌ز كورد له‌دایكبووی ساڵی 1975 ئێران، له‌ رۆژی 27/10/2014 ده‌ستگیركراوه‌ له‌ناو شاری سلێمانیدا، سزادراوه‌ به‌ زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار به‌ تاوانی ئاڵوده‌بوون و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بڕێك له‌ (حه‌ب + حه‌شیش + تلیاك)ی پێگیراوه‌، رۆژی سزادان 23/12/2014.
2-     تاوانبار (ك.ع.ك) ره‌گه‌ز كورد له‌دایكبووی ساڵی 1982 سلێمانی، له‌ رۆژی 2/10/2014 ده‌ستگیركراوه‌ له‌ناو شاری سلێمانیدا، سزادراوه‌ به‌ زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار به‌ تاوانی ئاڵوده‌بوون و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بڕێك له‌ (كریستاڵ + حه‌شیش +حه‌ب)ی پێگیراوه‌، رۆژی سزادان 23/12/2014.
3-    تاوانبار (ك.ب.ا) ره‌گه‌ز كورد له‌دایكبووی ساڵی 1988 سلێمانی، له‌ رۆژی 14/10/2014 ده‌ستگیركراوه‌ له‌ناو شاری سلێمانیدا، سزادراوه‌ به‌ زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار به‌ تاوانی ئاڵوده‌بوون و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بڕێك له‌ (حه‌شیش + شیشه‌)ی پێگیراوه‌، رۆژی سزادان 23/12/2014.

به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی



AM:10:34:24/12/2014