حامیدی حاجی غالی بۆ شاناز ئیبراهیم: دژی هەریەکێین مەسەلە هەستیارەکانی ناو یەکێتی ئاڵٶزتر بکات

حامیدی حاجی غالی کە یەکێکە لەبەرپرسەکانی یەکێتی‌و سەر بەباڵی کۆسرەت رەسوڵە رایگەیاند" ئێمە دژی هەرکەسێکین کە لەسەر دەسەڵاتەکانی خۆی‌و ئاستی خۆیەوە هەڵسوکەوت بکات، یان فەرمان دەربکات".

ئەم لێدوانەی حامیدی حاجی غالی لە چوارچێوەی چاوپێکەوتنێکدایە کە دوا ژمارەی رۆژنامەی ئاوێنە لەسەر کێشەکانی ناو یەکێتی لەگەڵیدا سازیکردووە.

 ناوبراو لەو چاوپێکەوتنەدا لەسەر باری دارایی یەکێتی دەڵێت: پەرش‌و بڵاویەک لە دارایی یەکێتیدا دەبینین‌و دەبێت رێکبخرێتەوە، ئێمە لەکاتی خۆیدا مال جەلال پێیوتین داراییەکانمان لە کوێیە، لە حزوری مامدا ئێمە هیچ قسەیەکمان نییە و، هیچ کاتێک وەزعی یەکێتی و کادرەکانی خراپ نەبووەو مەکتەب و مەڵبەندەکان  وەک ئێستا ئەوەندە بێ پارە نەبووە".

ئەو جخەت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کا ئێستا قسەیان هەیەو دەبێت ئەو داراییە ببێت بەدارایی یەكێتی.

حامیدی حاجی غالی لەگەڵ بەستنی کۆنگرەی یەكێتیدا نییە لەم هەلومەرجەداو دەڵێت "لەبارودخێکی تەماویدا نابێت ببەسترێت". 



AM:10:41:24/12/2014