كەركوك.. هێزەكانی پێشمەرگە هێرشی داعش تێكدەشێنن

بەرەبەیانی ئەمرۆ شەڕ لەنێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و چەكدارانی داعش لەسنوری گوندی مەریەم بەگ روویداوە‌و چەندین چەكداری داعش كوژراون.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (KNN) بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەسنوری گوندی‌ مریەم به‌گ لە‌ باشوری‌ رۆژئاوای‌ كه‌ركوك  هێرشی چەكدارانی داعشیان تێكشكاندوه‌‌و دواتر لەلایەن پێشمەرگەوە بۆردومانی سەختی ناوچەكە كراوە.

هاوكات فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانیش بۆردومانی چه‌كدارانیان ده‌ستپێكردووه‌، كه‌ به‌وته‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌، داعش پاشه‌كشه‌ی كردووه‌و زیانی زۆری پێگه‌یشتووه‌.

بەپێی زانیارییەكان لەو شەڕەدا 3 پێشمەرگە برینداربوون‌و نزیكەی 10 چەكداری داعشیش كوژراون.



PM:02:52:24/12/2014