فەرماندەی دژەتیرۆری دهۆك شەهید بوو
عه‌قید شێخ ئه‌حمه‌د گه‌لی رمانی
پاش مانه‌وه‌ی هه‌شت رۆژ له نه‌خۆشخانه، ئه‌مڕۆ عه‌قید شێخ ئه‌حمه‌د، فه‌رمانده‌ی هێزی دژه‌تیرۆری دهۆك به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا گیانی له‌ده‌ستداو شه‌هیدبوو.
رۆژی چوار شه‌ممه 17 كانوونی یه‌كه‌می 2014، سه‌ره‌تای پێشره‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ئازادكردنی زوممار و ناچه‌كانی تر، فه‌رمانده‌ی هێزی دژه تیرۆری دهۆك ، عه‌قید شێخ ئه‌حمه‌د گه‌لی رمانی، له هێرشێكی خۆ كوژی چه‌كدارانی داعش له گوندی حوگنه له میحوه‌ری زوممار، به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك ده‌كرێت.
PM:03:19:25/12/2014