قەریلان: شەنگال هی گەلی ئێزیدییەو پارچەیەكە لە باشوری كوردستان
موراد قەرەیلان
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌که‌که موراد قه‌ره‌یلان باس لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شەنگال دەگاتو دەڵێت "ئێمە له شه‌نگال وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و ویژدانی گه‌له‌که‌مان کوردانی ئێزدیمان پاراست، هه‌بوونی هێزه‌کانمان له شه‌نگال ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی، نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانیه.
موراد قەرەیلان لە وتووێژێكدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز هەروەها دەڵێت "ئه‌گه‌ر له ئێمه ده‌پرسن ده‌ڵێن شه‌نگال هی کێیه؟ ئێمه ده‌ڵێین شه‌نگال هی گه‌لی ئێزیدییه و پارچه‌یه‌که له باشووری کوردستان، ئه‌وه‌ش شتێکه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شایانی موناقه‌شه نیه، کاره‌ساتێکی مه‌زنیان به‌سه‌ر شه‌نگالدا سه‌پاند، ده‌بوو هه‌رهێزێکی خاوه‌ن ویژدان هه‌رچی له‌ده‌ست بهاتایه بۆ ئه‌و شاره‌ی بکردایه، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان کرد، به‌و هه‌ڵوێسته‌شمان رێگه‌مان له کۆمه‌ڵکوژی ئه‌و خه‌ڵکه گرت".
موراد قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر له 3ی ئابدا گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه له ڕێی په‌که‌که‌وه به‌هانای خه‌ڵکی شه‌نگاله‌وه نه‌چوونایه ئه‌وا تراژیدیا و کۆمه‌ڵکوژی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه ڕوویده‌دا، پێده‌چوو سه‌دان هه‌زار که‌سیان کۆمه‌ڵکوژ بکردایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌هانایانه‌وه نه‌چوونایه شه‌نگال له کورد قڕده‌کرا و ده‌بووه شاری داعش و به‌شێوه‌یه‌کی ستراتیژی لێی ده‌مانه‌وه که کورد نهیتوانیبووایه بگه‌ڕێته‌وه شه‌نگال، به‌ڵام هێزه‌کانمان ئه‌و پلانه‌یان پوچه‌ڵ کرده‌وه".
قه‌ره‌یلان ڕاشیده‌گه‌یه‌نێ که له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له شه‌نگال و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له ڕۆژئاوای کوردستانه‌وه، له نێوان 8 بۆ 18 ئابدا 150 هه‌زار که‌سیان له چیای شه‌نگاله‌وه ڕزگارکرد و بردیاننه ڕۆژئاوای کوردستان، ئه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێکی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی بوو، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه نه له‌لایه‌ن هێزه نێونه‌ته‌وه‌یی و نه له‌لایه‌ن هێزه هه‌رێمیه‌کانه‌وه ئه‌نجام نه‌درا، به‌ڵکو له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه ئه‌نجامدرا، ئه‌گه‌ر تێکۆشانێکی به‌رفراوان نه‌بووایه شتێکی وه‌ها پێک نه‌ده‌هات.
قەرەیلان پێیوایە ئه‌گه‌ر گه‌ریلا نه‌بوایه ئێستا ئۆپه‌راسیۆنی ئازادی شه‌نگال ئه‌نجام نه‌ده‌دراو دەڵێت "ئه‌وه ڕاستیه‌کی مێژوویه ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی باسمان کرد نه‌هاتایه‌ته ئاراوه ئێمه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌مان نه‌کردایه ئه‌وا ئه‌مڕۆش پێشمه‌رگه نه‌یده‌توانی ئۆپه‌راسیۆن بکات".
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که له‌ماوه‌ی 4 مانگی ڕابردوودا هێزه‌کانیان له چیای شه‌نگال بهتاکتیکهکانیان داعشیان بێهێز کرد و بناغه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادی شه‌نگال یان به‌هێزکرد، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان له رێی دیداره‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک لایه‌ن و بانگهوازیهکانمان، هه‌وڵیاندا فه‌رمانداری و هێزێکی هاوبه‌ش ئاوابکه‌ن، بۆ ئازادی شه‌نگال بانگه‌وازیان ئاڕاسته‌ی هێزه‌کانی باشووری کوردستان کرد.
وتەكانی موراد قەرەیلان لەكاتێكدایە كە پێشتر سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتی گەلان وتبووی نابێت شنگال بگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان و بە شارێكی عێراقیی زانی.
PM:04:17:25/12/2014