بەهۆی نەمانی راکێشانی زەویەوە بۆ تەنەکانی سەری، لە رۆژێکی سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ دا هەموو مرۆڤێک دەتوانێت بفڕێت، ناساش ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت " پرپاگه‌نده‌یه".
ئەم دیاردەیە هەزار ساڵ جارێکی لەسەر زەوی روودادەت کە مرۆڤ بتوانێت بە ئاسمانەوە بمێنێتەوە بۆ ماوەی سێ سانیە. رووداوەکەش رۆژی ٤ کانوونی دووەم روودەدات.
زانای گەردووناسی بەریتانی پاتریک مۆر وەک کەناڵی روسیای ئەمرۆ لەزاری ئەوە بڵاویکردۆتەوە لەو سێ سانیەیەدا هەسارەی موشتەری دەچێتە سەر هەمان هێڵی هەسارەی بلۆتۆو هەردووکیان کاریگەری لەسەر راکێشانی تەنەکان دەکەن لەلایەن زەویەوە.
ئەم دیاردەیە دەبێت هۆی ئەوەی مرۆڤ کێشی نەمێنێت و دەتوانێت بۆ ئەو ماوە کورت بفڕێت.
هاوکات ئاژانسی ناسای گه‌ردونیش ئه‌م هه‌واڵه ره‌تده‌کاته‌وه‌و به پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌داته‌وه قه‌ڵه‌م.
ئه‌و زانا فه‌له‌ک ناسه به‌ریتانییه پێشتریش چه‌ندین پڕوپاگه‌نده‌ی له‌و چه‌شنه‌ی کردووه.