موجاهیدینی‌ خه‌لق: 7 هه‌زار سه‌ربازی‌ سوپای پاسداران له‌ عێراقدان

رێكخراوی‌ موجاهدینی خەڵقی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی‌ سوپای قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران له‌ عێراقدان و هه‌ڵكشانی‌ هه‌ژمونی‌ ئێرانیش له‌ عێراق به‌ پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ناوده‌بات.

رێكخراوی موجاهدین خه‌لقی ئێران كە ساڵانێكی زۆرە  دژی حكومەتی ئێران چالاكی‌و هەڵسوڕانی هەیە له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه‌، حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی‌ هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی‌ ئێران  له‌عیراقدان و له‌پارێزگاكانی وه‌ك به‌غداو دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین وكه‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

رێكخراوی‌ موجاهیدینی‌ خه‌لق هۆشداری‌ ده‌دات له‌هه‌ڵكشانی هه‌ژموونی ئێران له‌ عێراق و به‌پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نێت و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ بوونی فه‌یله‌قی ناوبراو له‌عیراقدا بۆ دژایه‌تیكردنی داعش نییه‌ به‌ڵكو بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌یه‌كه‌ ئێران به‌هۆی لاچوونی نوری مالكی له‌پۆسته‌كه‌ی پێیگه‌یشتووه‌.



PM:03:08:27/12/2014