ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی د، ئەرسەلان بایز لەسەر کێشە ناوخۆیەکانی یەکێتی دەڵێت" ناکرێت نە عامە ئاسا خۆمان لە کێشەکانی یەکێتی بێ ئاگا بکەین".
بایز لە وتارێکیدا کە لەرای گۆشەی رای سەربەست لە کوردستانی نوێ زمانحاڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەناونیشانی ( یەکێتی ماڵی هەموان بۆ هەموان) بڵاوبۆتەوە دەڵێت" هەمیشە به درێژایی مێژووی «ی.ن.ك»، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵانی ڕێكخستن و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، هه‌میشه گیرۆده‌ی ده‌ستی كێشه ناوخۆییه‌كانی نێوان سه‌ركرده‌كانی خۆیان بوون. ململانێكان له‌سه‌ره‌وه هاتۆته خواره‌وه‌و، ورده ورده شۆڕبۆته‌وه نێو پێشمه‌رگه‌و ڕێكخستنه‌كان".
ئەو لە نوسینەکەیدا باس لەوە دەکات كێشه‌كانی ناو یەکیتی هه‌ن و دەڵێت" به‌ڵام هێشتا هێنده گه‌وره‌نین تا له چاره‌سه‌ركردنیان بێ ئومێد بین. له‌هه‌مان كاتیش‌دا ناكرێ نه‌عامه ئاسا خۆمانی لێ بێ ئاگا بكه‌ین. جا ئه‌و كێشانه چۆن دروست بوون، له‌كه‌یه‌وه دروست بوون، له كوێ هاتوون؟ كێ دروستی كردوون؟ كێ خه‌تاباره؟ كێ بێ خه‌تایه؟ با ئه‌مانه هه‌مووی بهێڵینه‌وه بۆ دواتر. له‌م ساته وه‌خته‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه بیر له چاره‌سه‌ركردنیان بكه‌ینه‌وه‌و هه‌تا زووه ئاگر بڕیان بكه‌ین".
لە کۆتایی وتارەکەدا ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت" هه‌رگیز وته‌كه‌ی مام جه‌لال له یاد نه‌كه‌ین كه ده‌ڵێ: (بوونمان. سه‌روه‌ریمان. مانه‌وه‌مان) به «ی.ن.ك»وه به‌نده.