فیلمی هیوا نمایش دەكرێت

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی سینەماوە فیلمی هیوا لە  سلێمانی نمایش دەكرێت.
رۆژی 28ی كانونی یەكەم یادی ڕۆژی جیهانی سینەمایەو بەو بۆنەیەشەوە بەڕێوبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی لە سیتی سینەما ، فیلمی هیوا نمایش دەكرێت كە فیلمێكی نوێییە و چەندین ئەكتەری بەشداریان تێدا كردووە.
فیلمەكە لە دەرهێنانی سەردار خەلیلە و باس لە چەند ڕۆژێكی پێش ڕاپەڕینەكەی خەڵكی كوردستان دەكات لە ساڵی 1991دا.
دیارترین ئەو ئەكتەرانەی بەشداری ئەم فیلمەیان كردووە بریتین لە (عومەر دڵپاك، نزار سەلامی، ژیان ئیبراهیم، كاوە قادر، سۆلین دڵپاك) و چەندین ئەكتەری دیكە.
ساڵانە لە شاری سلێمانی بەهۆی ڕۆژی جیهانی سینەماوە چەندین فیلم نمایش دەكرێن، بەڵام لەمساڵدا بەهۆی قەیرانی داراییەوە جگە لە نمایشكردنی فیلمی هیوا، هیچ چالاكییەكی دیكە ئەنجام نادرێت. 



PM:01:22:28/12/2014