میلیشیا شیعه‌کانی ناو جه‌له‌ولا له ڕێكکه‌وتندان له‌گه‌ڵ عه‌شره‌تی کروی سونه که ده‌ستیان هه‌یه له کوشتنی چه‌ندان پێشمه‌رگه‌دا تا چه‌کدار بکرێن و واقیعێکی نوێ له‌و شاره بسه‌پێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه‌وه له‌ده‌ڤه‌ری جه‌له‌ولا به سپی میدیای راگه‌یاند که چه‌ند رۆژیکه میلیشیا شیعه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌شه‌ره‌ته دا رێککه‌وتوون، تا چه‌کداریان بکه‌ن و وه‌جبه وه‌جبه به‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو شاری جه‌له‌ولا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هێزێکیان بۆ دروستده‌که‌ن به‌ناوی هێزی خوراسانه‌وه‌و ئاڵای شیعه هه‌ڵده‌که‌ن و دێنه نێو شاره‌که‌وه‌و وه‌جبه‌ی یه‌که‌م 90 چه‌کدارایان دێنه ئه‌و دوو باره‌گایه‌ی شیعه‌وه که له‌شاره‌که‌دا هه‌یانه.
سه‌باره‌ت به ئامانجی شیعه‌کان و ئه‌و عه‌شره‌ته، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ده‌ڵێت" ئامانجیان سه‌پاندنی واقیعێکی چه‌کداری و ئه‌منی نوێیه به‌سه‌ر ئه‌و شاره رزگارکراوه‌دا، تا بکه‌وێته ژێر رکێفی خۆیانه‌وه که ئێستا له ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایه".