داعش رایگه‌یاند که له باشوری شاری تکریت فرۆکه‌یه‌کی خستۆته خواره‌وه‌و فرۆکه‌وانه‌که‌شی ده‌ستگیر کردووه.
رادیۆی به‌یان که رادیۆی داعشه و له‌سه‌ر ئێف ئێم په‌خش ده‌کرێت له شاری موسڵ رایگه‌یاند که چه‌کداره‌کانیان فرکه‌یه‌کی جه‌نگیان خستۆته خواره‌وه.
تا ئیستا هاوپه‌یمانان هیچ راگه‌یاندنێکیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بڵاونه‌کردۆته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو داعش فرۆکه‌وانیکی ئوردونیان ده‌ستگیر کرد که فرۆکه‌که‌ی به‌هۆی که‌موکوڕی هونه‌ریه‌وه له نزیک شاری ره‌قه که‌وتبووه خواره‌وه.