سپی نهێنیەکی گرنگ کۆبوونەوەکانی عەبادی‌و ئۆغلۆ بڵاو دەکاتەوە کە پەیوەندی بە کوردەوە هەیە

لەکۆبوونەوەکانی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق عەبادی و سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلۆ، عەبادی داوای لە تورکیا کردووە کە لەو بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیلە نەوتەی تورکیا رۆژانە بۆ هەرێمی دەفرۆشێت، رێگا نەدات هەرێم زیاتر لەو بڕە نەوت بفرۆشێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق عەبادی لەگەڵ وەفدێکی یاوەری رۆژی ٢٥ کانونی یەکەم بە سەردانێکی رەسمی گەیشتنە تورکیاو چەندین کۆبوونەوەی سیاسی و ئەمنی و ئابوریان لەگەڵ ئەحمەد داود ئۆغلو بەرپرسانی تری تورکیاداساز  کرد، لە میانەی کۆبونەوەیەکیدا عەبادی داوای لە ئەحمەد داود ئۆغلو کردووە کە رێگا بەهەرێم نەدەن لەو ٢٥٠ هەزار بەرمیلە نەوتەی رۆژانە دەینێرێتە تورکیا زیاتر بنێرێتە دەرێ و، تورکیاش بازاڕیان بۆ نەدۆزێتەوە بۆ فرۆشتن.

سەرچاوەکەی سپی کە لەنێو وەفدەکەی عێراقەوە بە سپی میدیای راگەیاند کە داود ئۆغلو رەزامەندی پێشان نەداوەو نەچۆتە ژێر باری جێبەجێکردن داوایەکی لەو شێوەیەو بە عەبادی وتووە " ئەوە کێشەیەکی ناوخۆیی خۆتانەو ئێوە خۆتان بچن چارەسەری بکەن".
بەپێی رێککەوتنی نێوان بەغداو هەولێر کە مانگی رابردوو هەردولا لەبەغدا لەسەری رێککەوتن، حکومەتی هەرێم بڕی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک رۆژانە دەنێرێتە تورکیاو داهاتەکەی دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی بەغداوە، هەروەها وا بڕیارە ٢٥٠ هەزار بەرمیلی تر رۆژانە لەنەوتی کێڵگەکانی هەرێم بنێرێت بۆ تورکیاو لەوێ بفرۆشرێت و پارەکەی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی بەغدادا بێت، بەرامبەر ناردنی ئەم دوو بڕە نەوتە بەغدا پشکی لە ١٧% بودجە دەنێرێت بۆ هەرێم.

بەپێی ئەو رێککەوتنە هەرێم سەرپشکە کە لەو ٢٥٠ هەزار بەرمیلەی نەوتەی رۆژانە بەرهەمی دەهێنیت، زیاتری بکات و داهاتەکەشی بۆ ئیستهلاکی ناوخۆی، یان پارەکەی دەدرێت بەو کۆمپانیایانەی لە کوردستاندا نەوت بەرهەم دەهێنن، یان هەرێم سەرپشکە بۆ هەر پرۆژەیەکی تر بەکاری بهێنێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە ئەم هەڵوێستە نوێیەی عەبادی بڕواو و متمانەی نێوان هەولێر و عەبادی لاواز دەکات و "پێدەچێت عەبادیش لە پشتەوە سەرقاڵی پیلان بێت دژی هەرێم".
 
  

 



PM:01:37:29/12/2014