زیاتر لە 3 هەزار تۆمەتبار بەكردەوەی تیرۆریستی لە عێراق ئازاد كران
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند لەمانگی رابردوودا 3 هەزارو 442 تۆمەتبار بە كردەوەی تیرۆریستی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تەواو، لەزیندان ئازاد كراون.
عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژەی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند: دادگاكانی عێراق لەوانە 2 دادگای لێكۆڵینەوەو تاوان بەپێی مادەی 4 یاسای دژە تیرۆر 3 هەزارو 442 كەسیان لەزیندان ئازاد كرد كە بە ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی تۆمەتبار بوون بەڵام بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی تاوانەكەیان نەبووە.
PM:02:59:29/12/2014