لەسەر داوای راوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی یەكێتی، وتاربێژێکی خۆپیشاندانەکانی سەرای سلێمانی بەناوی یەحیا نەوژە حوکم دراو و بڕیارە سەبەینێش وتاربێژی ناسراو، مەلا کامەران دادگایی بکرێت.
نیاز هەورامانی راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی باس لەوە دەکات کە لەلایەن ئەو دوو وتاربێژەوە سوکایەتی پێکراوەو، دەڵێت: ئەمڕۆ دادگا بەمادەی ٤٣٥ بەتۆمەتی ناوزڕاندن حوکمی غەرامەی بەسەر مامۆستا یەحیادا دا، بەیانیش مەلا کامەران بە هەمان تۆمەت دادگایی دەکرێت.
راوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسی یەكێتی کە بۆ ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی قسەی کردووە باس لەوە دەکات کە " ئهو قسانهی ئهو دوو وتارخوێنهی بهر دهركی سهرا لەو کاتەدا دهیان كرد، سوكایهتی و ناو زڕاندنی تێدابووه بۆ كهسایهتی من، وهك راوێژكاری مهكتهبی سیاسی بۆ كاروباری ئاینی، بۆیه بهمافی خۆمم زانی كه یاسا بكهمه سهروهرو لهرێگای یاساوه مافی خۆم وهربگرم".
لەرۆژانی خۆپیشاندانەکانی بەردەرکی سەرای سلێمانی کە لە ١٧ ی شوباتی ٢٠١١ دا دەستی پێکرد ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە نێویاندا پیاوانی ئاینی وتاریان دەخوێندەوە کە دووان لەو وتارخوێنانە، مامۆستا کامەران و مامۆستا یەحیان نەوژەد بوون.