پەرلەمانی كوردستان: نە كڕینی ئۆتۆمبیل بۆ پەرلەمانتاران بڕیاری كۆتاییە

ئەگەرچی پرسی دابینكردنی ئوتومبیل بۆ هاتوچۆی پەرلەمانتاران زۆر لەقەبارەی خۆی گەورە كرا و لەپرسێكی ئیداری بۆ دابینكردن و نەهێشتنی گرفتی هاتوچۆی پەرلەمانتارانەوە كە هیچ بەهەدەردانێكی سامانی گشتی تیا نەبوو بەرەو ئاقارێكی تر برا .

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دوای راوێژكردن لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بڕیاری دا كە ئەو پرۆسەیە هەڵوەشێنێتەوە بۆیە لێرەدا لێدوانەكەی پەرلەمانتار حاجی كاروان كە لەژمارە 459 ی 30/12/2014 لەبارەی كڕینی ئوتومبیل لەرۆژنامەی ئاوێنەدا بڵاوكراوەتەوە، بەتەواوی رەت دەكەینەوەو ئەوە رادەگەێنین كە هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی كڕینی ئوتومبیل بۆ پەرلەمانتاران  بریاری كۆتاییە و بەهیچ جۆرێ پاشگەزبونەوەی بۆ نیە

                      بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی  پەرلەمانی كوردستان
                        30/12/2014



PM:07:02:30/12/2014