خۆپیشاندانەکەی سەیدسادق گرژیی لێکەوتەوە

لەساڵیادی شەهدیوونی شەهید بڕیار حەسەن ئەمرۆ خۆپیشاندانێك لەسەید سادق بەڕێوەچوو و تێدا خۆپیشاندەران بینای قایمقامیەتی قەزاكەیان بەردباران كرد.

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی سەید سادق لەسەر گۆڕ شەهید بڕیار حەسەن كۆبوونەوە، دواتر ئاراستەی خۆپیشاندەكە گۆڕا‌و بەشداربووان بەرەو بینای قایمقامیەتی سەیدسادق كەوتنە ڕێ‌و لەوێ بینای قایمقامیەتیان بەردباران كرد.

بەپێی زانیارییەكان پێدەچێت پاش نوێژی هەینی خۆپیشاندانەكە بەردەوام بێت.



PM:02:52:02/01/2015