"پارتی له سلێمانی داوای هەقی خۆی ده‌كاو به كه‌متریش ڕازی نابێ"
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دەڵێت به پێی سەنگی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پارتی به ده‌ستی هێناوه، ده‌بێت ڕێژه‌ی 10٪ـی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی بدرێت بە پارتی.
لەمبارەیەوە دانا عەلی کاتب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "تا ئێستا لایه‌نه‌كانی سلێمانی، به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ـی نیسانی پاریان پێ نه‌دراوه و، یه‌كێتی و گۆڕان پۆسته‌كانیان له بەینی خۆیاندا دابه‌ش كردووه."
دانا عەلی بە دەم قسەکانیەوە گوتیشی: "به پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن و، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان به ده‌ستی هێناوه، ده‌بێت ڕێژه‌ی 10٪ پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانیی به‌ربكه‌وێت، کەچی كه‌متره لەوەیان بۆ ئێمە داناوە؛ هەربۆیه جارێ بێجگه له گۆڕان و یه‌كێتی خۆیان، پۆسته‌كانی پارتی و لایه‌نه‌كانی تر یه‌كلایی نه‌بووەته‌وە؛ ئێمە بەش‌بەحاڵی خۆمان، به كه‌متر له پشكی خۆمان ڕازی نابین؛ هەڵبەت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه، ڕەنگە شاندی دانوستانكەری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، لەم حەفتەیەدا كۆ ببنه‌وه و، باسی پۆستەکان بكەن و، یه‌كلایییان بكەنه‌وه."
وتیشی: "پارتی لەبەر خەڵکی سلێمانی، خه‌میەتی زووتر پۆستەکان یەکلایی بکرێتەوە."
PM:04:00:03/01/2015