ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بەرشلۆنە بڵاوی کردەوە هەشت یانەی گەورە هەوڵی بە دەستهێنانی دانی ئەلڤێزی بەڕازیلی و باڵی ڕاستی بەرشلۆنە دەدەن.
یانەکانێش ئەمانەن: لە ئیتالیا ئەیسی میلان و ئینتەرمیلان و ڕۆما گرنگی پێ دەدەن و دەیانوێت بیگوازنەوە ڕیزەکانیان.
لە ئینگلتەراش هەردوو یانەکەی شاری مانچستەر ، سیتی و یونایتد و لیڤەرپوڵ دەیانوێت تواناکانی ئەو بەرگریکارە بەدەست بێنن.
لە ئەڵمانیاش یانەی بایرن میونخ کە گواردیۆلا ڕاهێنەریەتی دەیەوێت جارێکی تر ئەلڤێس لە ژێر مەشق و ڕاهێنانیدا یاری پێ بکات.
لە فەرنساش یانەی پاریسانجێرمان دەیەوێت پەلکێسی پاریسی بکات.
شایەنی باسە ئلڤێس نایەوێت بۆندەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە نوێ بکاتەوە کە چەند مانگێکی تر کۆتایی دێت.
ئا/ شاهۆ فایق