بەوێنە...ببینە جەستن بیبەر چی لە كچێكی فەلەستینی دەكات

جوانی كچێكی فەلەستینی ئەستێرەی جیهانی جەستن بیبەر سەرسام دەكات و ناچاری دەكات ئوتومبیلەكەی ڕابگرێت.
یەكێكە لەگرنگترین هەواڵەكانی ساڵی 2014دا سەرسامبونی جەستن بیبەر بووە بەو كچە فەلەستینیە، لەئێستاشدا جارێكی دیكە ئەو هەواڵ بە میدیاكاندا بڵاوبۆتەوە.
مالپەڕی TMZ ئاشكرای كردووە كاتێك جەستن بیبەر تەمەن 20 ساڵ جاكلین یونسی تەمەن 24 ساڵی لەسەر شەقامەكان بینیوە، ئوتومبیلەكەی بۆ ڕایگرتووە و پێڕاگەیاندووە كە زۆر جوانەو شێوەی لە شازادەكانی دیزنی دەچێت.
چەند ڕۆژێك لەمەوبەریش ئەو كچە بە ماڵپەڕی MBC ڕاگەیاندووە كە دوای ئەو ڕوداوە ژیانی زۆر گۆڕاوە و وەك نمایشكارێكی جل و بەرگی فەلەستنی لە ئەمریكا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوبانگی پەیدا كردووە.







PM:02:11:04/01/2015