"لەكوردستان كاتێك نرخی نەوتی خاو دادەبەزێت بەپێچەوانەی وڵاتان نرخی بەنزین بەرز دەبێتەوە"
د. عزه‌ت سابیر ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو دابه‌زینی به‌خۆوه بینیووه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر دابه‌زینی نرخی به‌نزین له زۆربه‌ی وڵاتان، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه به دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو له هه‌رێمی كوردستان نرخی به‌نزین به‌رزبووه‌وه.
ده‌شڵێت: به‌هه‌موو پێوه‌رێك پێویسته وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان نرخی به‌نزین هه‌رزان بكات.
له ژێر ناوی (له جیھاندا نرخی به‌نزین ھه‌رزان ده‌بێت و له كوردستان گران ده‌بێت) د. عزه‌ت سابیر ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و نوسیویه‌تی: ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه له‌و كاته‌ی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیھان له 110$ بوو به 55 $ واته به ڕێژه‌ی 50% ھه‌رزان بوو، نرخی به‌نزینیش ده‌ستی كرد به ھه‌رزان بوون له زۆر وڵاتی دنیادا، به‌ڵام به داخه‌وه كه نرخی نه‌وتی خاو ھه‌رزان بوو له كوردستان نرخی به‌نزین گران بوو.
راشیده‌گه‌یه‌نێت: به تێكڕا له مانگی 8ی 2014 وه تا ئێستا نرخی به‌نزین له زۆر وڵاتی دنیادا به ڕێژه‌ی 15% دابه‌زیووه، به‌ڵام له كوردستان به ڕێژه‌ی 11% گران بوو له 800 دیناره‌وه بوو به 900 دینار.
ئاماژه بۆئه‌وه‌شده‌كات: به ھه‌موو پێوه‌رێك ده‌بێت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان نرخی به‌نزین ھه‌رزان بكات.
خشته‌یه‌ك ئاماژه به دابه‌زینی نرخی به‌نزین له چه‌ند وڵاتێكی جیهان ده‌كات
PM:01:57:05/01/2015