له ملیۆنێك و 400 هه‌زار موچه‌خۆر، ته‌نها 682 هه‌زار كه‌سیان فه‌رمانبه‌رن
حكومەتی هەرێم ناوی فەرمانبەرانی بندیوار ئاشكرا دەكات‌و ناوەكانیان دەدات بە دەستەی نەزاهەی هەرێمی كوردستان، هەروەها بڕی موچەكانیشیان ئاشكرا دەكرێت.
له نووسراوێكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه كراوه، هاتووه: به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له دامودهزگاكانیحكوومهتی هه‌رێم ده‌وام ناكه‌ن و مووچه وه‌رده‌گرن داوای ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كه‌ین.
له نووسراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌دا، خشته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به زانیاری له‌سه‌ر ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هاتووه كه مووچه وه‌رده‌گرن و ده‌وام ناكه‌ن.
زانیارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه: "ناوی سیانیی كه‌سه‌كه و ره‌گه‌زه‌كه‌ی و ساڵی له‌دایكبوون و بڕوانامه‌كه‌ی و پسپۆڕییه‌كه‌ی و ساڵی ده‌رچوون و شوێنی دانیشتنی و ساڵی دامه‌زراندن و ناونیشانی كاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره مۆبایله‌كه‌ی”.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئاشكرای كردووه هه‌ر ده‌زگایه‌ك زانیاری نه‌دات له‌سه‌ر ئاشكراكردنی ناوی بندیواره‌كان، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كه تووشی لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.
دوای نووسراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به نووسراوێك داوای له گشت وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و هه‌رێم كردووه، كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ ناردنی ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه نه‌دات، دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا زانیاریه‌كانی رۆژنامەی (باس)ی پشتڕاست كرده‌وه و گوتی: ئه‌و كاره به‌شێكه له به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌كه‌مان بۆ چاودێریكردنی باری وه‌زیفی له داموده‌زگاكان و هاوكاریش ده‌بێت بۆیان.
پێشووتر عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاندبوو له هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له 100 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری بندیوار هه‌یه.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر گوتیشی: هه‌ندێك ده‌ڵێن 50 هه‌زار بندیوار هه‌یه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن 100 هه‌زار، بۆ ئه‌وه‌ی به دروستی مه‌سه‌له‌كه بزانین، داوای زانیاری و ناوی ئه‌و كه‌سانه‌مان كردووه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه گوتیشی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گشتاندنێكی بۆ داموده‌زگاكان كردووه، دواتر ناوه‌كان به لیست بۆ ئێمه ره‌وانه ده‌كرێت، ئێستاش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له لای خۆیه‌وه خه‌ریكی سه‌رژمێرین له‌و بابه‌ته‌دا.
له هه‌رێمی كوردستاندا ملیۆنێك و 400 هه‌زار مووچه‌خۆر هه‌یه و ته‌نها 682 هه‌زار كه‌سیان فه‌رمانبه‌رن کە لەناو ئەوانیشدا بن دیوارێکی زۆر هەیە.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه دوای گه‌یشتنی ناوی فه‌رمانبه‌ره بندیواره‌كان، هه‌نگاوی دووه‌می پرۆسه‌كه ده‌ست پێده‌كه‌ن: "چه‌ند رێگایه‌ك ده‌گرینه به‌ر له‌وانه، جارێكی تر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كان دابه‌ش ده‌كرێنه‌وه، ئه‌وانه‌شی پێویستیان به وه‌زیفه نییه به‌پێی یاسا لاده‌درێن".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه جه‌ختی كرده‌وه پێناچێت فه‌رمانگه‌كان ناوی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یان بۆ بنێرن كه بندیوارن، بۆیه لێپرسنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانگانه‌دا ده‌كرێت كه زانیاریی دروست ناده‌ن.
ئه‌نه‌س دۆسكی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ (باس) گوتی: گومان له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، بۆیه نووسراوێكمان بۆ دیوانی بۆ چاودێری دارایی كردووه بۆ ده‌ستنیشانكردنی فه‌رمانبه‌رانی بندیوار و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ مووچه كانیان خه‌رج ده‌كرێت.
AM:09:38:06/01/2015