بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەناوی هەموو یەکێتیەوە قسە دەکات و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەشی بەندکردووە بە نۆ خاڵی ترەوە.
مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە وتارێکیدا کە ئەمرۆ لە کوردستان نوێ بەناوی (ئاسۆی نەتەوایەتی و تەمی حیزبایەتی) بڵاکراوەتەوە دەڵێت" له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕه‌سمی سهرۆكو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌مان ئاگادار كردووه. بۆئه‌وه‌ی رونتر بیروبۆچونهكهمان رۆشن بێ، ده‌ڵێین:
- ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه‌مان یهكنهخستووه؟
- ئه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ؟
- ئه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی؟
- ئه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایش؟
- ئه‌ی كێشه‌كانی نهوتو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیهكانو فرۆشتن‌و داهاتی نه‌وت؟
- ئه‌ی كۆنترڵكردنی پارێزگاكان‌و قائیمقامیه‌ته‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان‌و داموده‌زگاكانی تر له‌لایه‌ن یهكێتیو پارتیه‌وه؟
- ئه‌ی دنه‌دانی ئه‌م هه‌موو راگه‌یاندنه ناڕهسمییهو، رشتنی رقی ده‌روونی بهیهكترو به به‌رپرسان؟
- ئه‌ی سیسته‌می نه‌گونجاوی حوكمڕانیی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كه؟
- له هه‌موویشی گرنگتر، ئه‌ی ده‌ستور؟!".
دواتر لە یڕگەیەکی تردا دەڵێت" ده‌رباره‌ی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه. یه‌كێتی بێ ته‌مومژ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌دایه. له‌پشتی په‌رده چی وتراوه‌و چی ده‌وترێ، په‌یامه نهێنییه‌كان چۆن ئاڵوگۆڕ ده‌كرێ، لێكدانه‌وه بۆ وتاره‌كان، چه‌ند نابه‌رپرسانه بێ، هیچی ئه‌مه له رێبازی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناگۆڕێ، كه یه‌كخستنی پێشمه‌رگه، ئامانجمانه. به‌ڵام ده‌مانه‌وێ به ده‌رسوه‌رگرتن له جێبه‌جێنه‌بوونی بڕیاره‌كانی پێشوو، پێشتر پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌بێ بۆ تاوتوێكردن، له‌گه‌ڵ پارتیدا گه‌ڵاڵه‌ی بكه‌ین، پێشمانخۆشه هه‌موو هێزه‌كانی تریش به چ شێوه‌یه‌ك ده‌گونجێ به‌شداری ئه‌و گه‌ڵاڵه‌بوونه بن، ئینجا ئه‌مجاره دوا بڕیار بده‌ین".
دەقی وتارەکە: ئاسۆی نەتەوایەتی و تەمی حیزبایەتی
تاریكیی داعشه‌وه، رووناكییه‌كی سیاسی، كه‌وته ناو نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ئاسۆی هێزه سیاسیه‌كان. هه‌ندێك ناكۆكی‌و كێشمه‌كێشی ساڵانی رابردوو، له‌نێوان هێزه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان، خاوبوونه‌وه. به‌ڵكو، قۆناغێكیش چوونه‌پێشه‌وه. رێكه‌وتننامه‌ی دهۆك له‌نێوان هێزه‌كانی رۆژئاوای كوردستان (كه بێ ره‌زامه‌ندی په‌كه‌كه ئه‌نجام نه‌دراوه) به‌ڵگه‌ی ئه‌م راستییه‌یه. رێكه‌وتننامه‌ی دهۆك، ته‌نها رێكه‌وتن نه‌بوو له‌نێوان هێزه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵكو تاڕاده‌یه‌ك نزیكبونهوهیش بوو له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و په‌كه‌كه‌و په‌یه‌ده‌ش. كه ئه‌مه بۆ یه‌كێتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مێك بوو خه‌باتمان بۆ ده‌كرد، مایه‌ی خۆشبه‌ختییه‌كی گه‌وره بوو. رێڕه‌وه‌كه گه‌یشته ناردنی هێزیش بۆ كۆبانی. كه ئه‌مه نیشانه‌ی كاریگه‌ریی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی بوو بۆ كورد‌و بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمیش. ئه‌گینا له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورددا، ته‌نها كورد خۆی، له‌ناو هێزه‌كانی كوردستاندا، هێزی به‌هانای به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه ناردووه. له‌زه‌مانی عوسمانی‌و سه‌فه‌وییه‌كانه‌وه، هه‌تا ئێستای هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ته كۆمارییه‌كه‌ی كوردستانیان له‌نێواندا دابه‌شكراوه، رووینه‌دابوو ده‌وڵه‌تێك رێگه بدا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بچێته هانای به‌شێكی تری كوردستانه‌وه.
یه‌كه‌مین سه‌رداری كورد، كه هێزی به‌هانای به‌شێكی تری كوردستان نارد، سمكۆی شكاك بوو، كه بۆ پشتیوانی حوكمڕانێتی شێخ مه‌حمود ساڵی (1919) هاته سلێمانی‌و پێشوازییه‌كی شاهانه‌ی له شاره‌كه‌دا لێكرا. ته‌نانه‌ت یه‌كه‌مین سرودی كوردستانیش، به‌هۆی پێشوازیلێكردنی سمكۆی شكاكه‌وه، له‌لایه‌ن خوێندكارانی سلێمانیه‌وه، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌هه‌شتیی ره‌فیق حیلمی، پێشكه‌شكرا. دووه‌مجاریش، دوای پاشه‌كشه‌ی راپه‌ڕینی بارزانیه‌كان، بارزانی‌و بارزانیه‌كان ساڵی (1945) بۆ پاڵپشتی كۆماری كوردستان، هێزه‌كه‌یان گه‌یانده شنۆ‌و مههابادو بۆكان‌و شارۆچكه‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. یه‌كه‌مین هێزیش بوون له به‌ره‌ی بۆكاندا، پێشیان له سوپای شا گرت‌و شه‌هیدێك‌و برینداریشیان، به‌خشی. سێهه‌مین هێز، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ساڵی (1982) سێ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی به‌هانای رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه برد‌و ده‌یان شه‌هیدو برینداریشی كرده قوربانیی ستراتیژی كوردستانی. ته‌نانه‌ت باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تیش، سه‌رئه‌نجامی ئه‌و بڕیاره شۆڕشگێڕییه له (خڕی نێوزه‌نگ، زه‌ڵێ، قوڵه هه‌رمێ، شێنێ، شاخی مامهندهو.. تاد) له‌ده‌ستدران. هه‌روه‌ها ساڵی (1984)یش، كاتێك ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشی كرده سه‌ر په‌كه‌كه‌و پارتی، له ناوچه‌ی برادۆست‌و شاخی گارێو سه‌ر سنوره‌كانی باكورو باشوری كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌یاننامه‌ی ره‌سمیی ده‌ركرد، كه ئاماده‌یه هێز بنێرێ به‌هانای پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا له‌و ناوچانه‌دا. ئه‌مجاره‌ش له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعشدا گه‌ریلاو شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه‌و په‌یه‌ده له‌ناوچه‌ی شه‌نگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر به‌هانای پێشمه‌رگه‌و ئه‌زموونی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستانی باشوره‌وه هاتن.
به‌ڵام ئه‌م بهشداریكردنانه له به‌شه‌كانی كوردستان، به‌هیمه‌تی سه‌ردارو هێزه كوردستانیه‌كان بووه. نه‌ك به ره‌زامه‌ندی حكومه‌ته‌كان.
دوو هه‌فته ده‌بێ، بڕێك ته‌می حزبایه‌تی، نیشتۆته سه‌ر ئاسۆی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی. به‌هۆی ئاخاوتنێكی به‌دیقه‌ت پهخشنهكراوی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشه‌وه، ده‌ستبه‌جێ كاردانه‌وه‌ی سیاسی له‌لایه‌ن چه‌ندین حزبه‌وه، رویدا‌و نیگه‌رانیشی له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان، لێكهوتهوه. سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ش سه‌باره‌ت به شه‌نگالی ده‌لال، ئاخاوتنێكی دابوو، دیسان كاردانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی لێكهوتهوه.
پێمانوایه، ئه‌و ورده كێشانه، هه‌قوایه، به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن‌و به كار‌و كاردانه‌وه، هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر وه‌رنه‌گیرێ. چونكه كار‌و كاردانه‌وه، له‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا، مه‌رج نییه هه‌موو جارێك نه‌بێته مایه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌كان. هه‌موو به‌شێك له به‌شه‌كانی كوردستان، ئێستا گیرۆده‌ی كێشه‌یه‌كی زۆرن، جاروبار ئاخاوتنێكیشمان به‌دڵ نه‌بوو، پێویسته وای چاره‌سه‌ركه‌ین، دڵی میلله‌ته‌كه‌مان خۆشكات، نه‌ك گه‌له‌كه‌مان بترسێنینو ته‌می ره‌شی حزبایه‌تی به‌ری ئاسۆمان لێ بگرێ. به‌تایبه‌تی هێشتا په‌یوه‌ندی حزبه كوردستانییه‌كان، له‌ئاستی متمانه‌ی ستراتیژی هاوبه‌شدا نییه.
به‌سوپاسه‌وه، هیمهتو هه‌ڵمه‌تی په‌كه‌كه‌و په‌یه‌ده له شهنگالو له‌هه‌ر شوێنێكی تری كوردستان، به‌رزده‌نرخێنین. هه‌تا هه‌تاشه شانازیی پێوه‌ده‌كه‌ین. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م پێزانینه‌ش، شه‌نگال به‌شێكی دانه‌براوی باشوری كوردستانه‌و، باشوری كوردستانیش، ته‌نها پهرلهمانو حكومهتو هێزه كوردستانیه‌كان، لێی به‌رپرسیارن.
سه‌باره‌ت به یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ش، دردۆنگییهك دروستبوو، میدیای ئه‌هلیش، خۆیان ئاسا قۆزتیانه‌وه. ئه‌م سێ بابه‌ته، له باكورو رۆژئاوا و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه، خه‌ریكبوو ئومێدی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان، بگێڕێته‌وه بۆ هێڵی له‌مێژینه‌ی نائومێدی نێوان هێزه‌كان. ئه‌مه له‌دۆخێكدا، هێشتا كۆبانی گه‌مارۆدراوه، وا له توركیاش هه‌ڵمه‌تی گرتنی سه‌رۆكه‌كانی شارهوانیو تێكۆشه‌ران، فراوانتر كرا، شه‌نگالیش، له‌ژێر چنگاڵی تاریكپهرستهكاندا. له‌كاتێكی ئاوادا، ناكۆكییه بچوكه‌كان، خه‌فه بكرێن، چاكتره له‌وه‌ی گه‌وره بكرێن.
ئه‌گه‌رچی ئێستاش نیگه‌رانین، كێشه‌ی كۆن‌و ناكۆكی تازه، له‌نێوان چه‌ند هێزێكی كوردستانی، سه‌رهه‌ڵبداته‌وه. چونكه هێشتا ده‌سته‌به‌ری سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی سهرههڵنهدانو نه‌ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م كێشانه، دابیننه‌كراوه. بۆیه بینیمان له‌سه‌ر ئاخاوتنی دوو به‌رپرسیاری باكورو رۆژئاوا، ئاڵۆزییه‌كی مه‌ترسیدار دروستبوو. پاشماوهكهیشی له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌شدا له شه‌نگال هێشتا ماوه. به‌ڵام دڵیشمان به‌وه خۆشه كه زوو ئه‌و ئاڵۆزییه ئارامكرایهوه. ئومێده‌وارین ئه‌م ده‌رسه بچووكه، هانده‌رمان بێ، بۆئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ره سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه، بۆ چۆنێتی داڕشتنی په‌یوه‌ندییه‌كی هاوچارهنوس، كه به كێشه‌ی بچووك، په‌یوندییه‌كان تێكنه‌چێ، دابین بكه‌ین.
ده‌رباره‌ی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه. یه‌كێتی بێ ته‌مومژ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌دایه. له‌پشتی په‌رده چی وتراوه‌و چی ده‌وترێ، په‌یامه نهێنییه‌كان چۆن ئاڵوگۆڕ ده‌كرێ، لێكدانه‌وه بۆ وتاره‌كان، چه‌ند نابه‌رپرسانه بێ، هیچی ئه‌مه له رێبازی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناگۆڕێ، كه یه‌كخستنی پێشمه‌رگه، ئامانجمانه. به‌ڵام ده‌مانه‌وێ به ده‌رسوه‌رگرتن له جێبه‌جێنه‌بوونی بڕیاره‌كانی پێشوو، پێشتر پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌بێ بۆ تاوتوێكردن، له‌گه‌ڵ پارتیدا گه‌ڵاڵه‌ی بكه‌ین، پێشمانخۆشه هه‌موو هێزه‌كانی تریش به چ شێوه‌یه‌ك ده‌گونجێ به‌شداری ئه‌و گه‌ڵاڵه‌بوونه بن، ئینجا ئه‌مجاره دوا بڕیار بده‌ین. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕه‌سمی سهرۆكو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌مان ئاگادار كردووه. بۆئه‌وه‌ی رونتر بیروبۆچونهكهمان رۆشن بێ، ده‌ڵێین:
- ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه‌مان یهكنهخستووه؟
- ئه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ؟
- ئه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی؟
- ئه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایش؟
- ئه‌ی كێشه‌كانی نهوتو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیهكانو فرۆشتن‌و داهاتی نه‌وت؟
- ئه‌ی كۆنترڵكردنی پارێزگاكان‌و قائیمقامیه‌ته‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان‌و داموده‌زگاكانی تر له‌لایه‌ن یهكێتیو پارتیه‌وه؟
- ئه‌ی دنه‌دانی ئه‌م هه‌موو راگه‌یاندنه ناڕهسمییهو، رشتنی رقی ده‌روونی بهیهكترو به به‌رپرسان؟
- ئه‌ی سیسته‌می نه‌گونجاوی حوكمڕانیی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كه؟
- له هه‌موویشی گرنگتر، ئه‌ی ده‌ستور؟!
ئاشكرایه، له‌ساڵی 1991-ـه‌وه، چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه، له‌ئارادایه. به‌ڵام هیچی سه‌رینه‌گرت. بڕیاری به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمیش (2012) به‌داخه‌وه هه‌ر سه‌رینه‌گرت. بۆ؟ چونكه.. ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئێمه، له‌م قۆناغه گوزه‌ره‌ی دیموكراسیه‌دا، چه‌ند كاری مێژوویی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه، نیوه‌ی ئه‌وه‌ش كه‌مته‌رخه‌میی هه‌یه، وه‌كو:
مه‌رجه‌عی هه‌موو حكومه‌تێكی دنیا، ده‌ستووره. (24) ساڵه باسی ده‌ستوور له باشوری كوردستان له‌ئارادایه، زیاتر له (14) ساڵیشه خه‌ریكی ره‌شنوسی ده‌ستورین. چه‌ند جارێكیش ئه‌م ره‌شنوسی ده‌ستوره، ئاڵوگۆڕی پێكراوه. كه‌چی هێشتا هیچ حزبێك دڵنیا نییه ده‌ستوری كوردستان دوابڕیاری چۆن له‌سه‌رده‌درێ! ئه‌زمونێك نه‌توانێ له‌و هه‌موو ساڵه‌دا كێشه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكا‌و بیكاته سه‌رچاوه‌ی هه‌موو یاساكان‌و چۆنێتی رێكخستن‌و یه‌كخستنی داموده‌زگاكان، بێگومان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كخستنی 3 وه‌زاره‌تی هه‌ستیاردا (پێشمه‌رگه، ناوخۆ، دارایی) دوچاری ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ده‌بێت. هه‌رلایه‌كیش كێشه‌و پشكی خۆی هه‌یه له‌م كێشمهكێشهیهی ده‌ستوردا. نه‌ك هه‌ر یهكێتیو پارتی، بگره هه‌موو لایه‌نه‌كان.
سیسته‌می حوكمڕانیهكهشمان، وا ده‌هه و نیوێكی هه‌زاره‌ی سێهه‌میشمان تێپه‌ڕاند، سیسته‌مێكی حوكمڕانیی ته‌واو سه‌ركه‌وتوو نیه. به‌ڵكو گرفتیشی كه‌م نییه. سیسته‌می حوكمڕانی وا و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی ئاوها، كه تاقیكردنه‌وه ده‌ریخست، هه‌موو جارێك ده‌بێ سیاسه‌تی تهوافقییو ته‌وفیقی بگیرێتهبهرو ئه‌م حزب‌و ئه‌و حزب رازی بكرێ، وه‌زاره‌ت زیادو وه‌زاره‌ت كه‌م بكرێ، هه‌تا كابینه‌كان پێكبهێنرێ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی زیاتر له 15 ساڵه باسی گه‌نده‌ڵیی، مشه‌خۆریی، بیروكراتیهتو دانه‌نانی كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو ده‌كرێ، هه‌موو ئه‌مانه ده‌ریده‌خه‌ن، كه له‌بنچینه‌دا، سیستهمو فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانیی، ده‌بێ به پراكتیك بگۆڕێ‌و بكرێته سیستهمو فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی هاوچه‌رخ. ناشكرێ ده‌ستوور هه‌رجارێك به‌پاساوێك، هه‌ڵپه‌سێردرێ. ده‌بێ، ئه‌م مه‌سه‌لانه، له‌م قۆناغه‌دا، بكرێنه ستراتیژی سیاسی هێزه سیاسیه‌كان، بۆئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌ك دڵنیابین له‌سایه‌ی ده‌ستوری گه‌لپه‌سه‌ندی دیموكراسیدا، ماف‌و ئه‌ركه‌كانمان دیاری بكرێ، له‌په‌نای سیستهمو فه‌لسه‌فی حوكمڕانیشدا، نه وه‌كو دهسهڵاتو نه وه‌كو ئۆپۆزسیۆن، دردۆنگ نه‌بین.
ئه‌گه‌ر ده‌ستور گه‌یه‌نرایه راپرسی گه‌لپه‌سه‌ند، ئه‌گه‌ر سیستهمو فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانیی، له‌ئاستی ئامانجی دیموكراسی ئه‌م سه‌رده‌مه، ئاڵوگۆڕی بنچینه‌یی به‌سه‌ردا هاتو گرنتی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، ئازادی بیروڕا، ره‌خنه‌ی سیاسی‌و مافه مه‌ده‌نیه‌كان چه‌سپێنران، بێگومان هه‌نگینێ نه‌ك هێزێكی وه‌كو یه‌كێتی، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه‌و هاوبه‌شه له ئۆباڵی دامهزراندنو ئیداره‌دانی حكومه‌ته‌كه‌ش، هه‌روه‌ها نه‌ك پارتی، كه ئه‌ویش هاوبه‌شه له كۆی پرۆسه‌كه‌و پرسهكانو به‌شێكه له كێشمهكێشهكان، به‌ڵكو لایه‌نه‌كانی تر‌و گه‌له‌كه‌مان‌و رێكخراوه مهدهنیهكانو میدیای ئه‌هلیش، دڵنیا دهبنو ده‌كه‌ونه قۆناغێكی تر‌و له‌ناو پڕۆسه‌یه‌كی ئاسوده‌به‌خشی هاوچه‌رخدا، درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كان‌و كێشه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان، ئه‌م مه‌سه‌لانه‌یه كه باسمان كردن. نه‌ك چۆن بڕیارده‌درێ هێز یه‌كبخرێ، یان چۆنیش یهكناخرێ. كۆی ئه‌و بڕیارانه‌ی دراون بۆ یه‌كخستنی داموده‌زگاكان، به‌ده‌یان به‌رامبه‌ر، له‌دوا بڕیاره حه‌وت خاڵییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم زیاترن، بۆ یه‌كگرتنی هێزی پیشمه‌رگه. به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌مترینی ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ كراون.
ره‌نگه هه‌بێ ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م باسانه‌ی ئێمه هه‌بێ. یان هه‌شن، رق به‌رینه‌داون، یه‌كسه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تهرحانهدا، قوشقی ببن. پاساوه‌كانیش ئه‌وه‌بێ گوایه، جارێ زۆری ماوه، ده‌ستورو فه‌لسه‌فه‌و سیسته‌می حوكمڕانیی هاوچه‌رخ بچه‌سپێنرێ. به‌حساب ماوه‌ی حوكمڕانیمان كه‌مه‌و ته‌مه‌نمان جارێ ماویه‌تی. چ لایه‌ك چی ئهڵێو ئه‌وانه‌ی رقیش به‌رینه‌داون، چی ده‌نوسن، گه‌ردنیان ئازاد بێ. به‌ڵام ئێمه یهكێتینو به‌رپرسیارێتیمان هه‌یه. روانگه‌مان هه‌یه. ستراتیژمان هه‌یه. پرنسیپی خۆمان هه‌یه. نمونه‌ش له‌مێژووی نوێ‌دا، زۆرن. كه كه‌متر له‌ماوه‌ی حوكمڕانیی ئێمه، ئه‌زمونی زۆر سه‌ركه‌وتون.
مالیزیا، تاقه وڵاتی دنیایه كه به‌قۆناغی گوزه‌ری دیموكراسیدا تێنه‌په‌ڕیوه، به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌هاتیر محه‌مه‌د، توانیی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بهدهستبێنێو وڵاته‌كه‌ی له وڵاتێكی هه‌ژاری برسییه‌وه به 20 ساڵ، كرد به یه‌كێك له وڵاته هه‌ره پێشكه‌وتوه‌كانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و چووه ریزی پڵنگه‌كانی ئاسیاشه‌وه. سه‌نگافوره‌ش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه، كه كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و شۆڕشی تامیلهكانو توندوتیژیی تایفیشی هه‌یه، ئێستا یه‌كێكه له وڵاته هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان.
كۆریای باشور، له جه‌نگی ناوخۆدا وێرانكرا، به‌ڵام به چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك، ئێستا یه‌كێكه له وڵاته هه‌ره پێشكه‌وتوه‌كانی ته‌كنه‌لۆژی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مهدهنیو ده‌ستوریش.
میرنشینه‌كانی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو، چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، له‌ناو ده‌وارو له بیابان‌و دۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناله‌باردا ژیانیان ده‌برده سه‌ر، نه ئه‌رزی كشتوكاڵ‌و نه ئاوی خواردنه‌وه‌شیان هه‌بوو، كه‌چی ئێستا، یه‌كێك له وڵاته هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دنیا‌و له‌ڕوی تهلارسازیشهوه، چۆته ریزی رۆژئاوا. تاقه وڵاتی عه‌ره‌بیشه پێش عیراق كه سیسته‌می فیدرالیی هه‌یه له كه‌نداودا. هه‌تا ساڵی 1986 یش هه‌ر میرنشینێك هێزی چه‌كداری جیاوازی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا یه‌كگرتوون.
بۆچی ئه‌و وڵاتانه، به‌وشێوه‌یه پێشكه‌وتن؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی سیسته‌می حوكمڕانییان گۆڕی. پلانی ئابورییان له پلانێكی دواكه‌وتووه‌وه كرد به پلانێكی هاوچه‌رخ. بودجه‌یه‌كی زۆر‌و زهبهندیشیان، بۆ زانست‌و زانیاری‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی ته‌رخانكرد. كاتێك له‌ڕووی زانست‌و زانیاری‌و روناكبیریهوه پێشكه‌وتن، كێشه سیاسیه‌كانیان، به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر كران، یان له چاره‌سه‌ركردندان.
ئه‌و ئه‌زمونانه به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی توێژهرانو ئابوریناسانو زاناكان، ئه‌و كێشه سیاسیانه‌ی به‌درێژایی مێژوو، سیاسهتو هێزه سیاسیه‌كان چاره‌سه‌ریان نه‌كردوون، ئێستا به نه‌خشه‌ی ئابوری زیندو، له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنی بودجه‌ی زۆر بۆ زانست‌و زانیاری، كێشه سیاسیه‌كانیشیان چاسه‌ر ده‌كه‌ن. واتا: زانست‌و پلانی ئابوری به‌هێزو پشت به ئه‌قڵ به‌ستن، بونه‌ته ده‌سته‌به‌ری پێشكه‌وتنی گهلانو بوشنهته مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، نه‌ك به‌تاقی ته‌نها بڕیاری سیاسی.
زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له هه‌ره وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دنیان، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی بایه‌خیان به زانست نه‌داوه‌و كه‌مترین پاره‌شیان بۆ داهێنانو په‌رورده‌ی ئه‌قڵی داهێنه‌ر ته‌رخانكردووه، ده‌بینین به‌هه‌موو توانا ئابوریهكانیانهوه به‌قه‌د وڵاتێكی وه‌كو تایوان یان مالیزیا یان سریلانكا، پێشنهكهوتون، كه دڵۆپێ نه‌وتیان نییه، به‌ڵام ده‌ریایه‌ك له ئهقڵو داهێنراوی زانستیان هه‌یه.
ئێمه نا‌ئومێد نین، به‌ڵام هه‌تا ئێستا، ئومێدی به‌هێزیش نه‌خوڵقاوه. به‌ڵكو ده‌رسی گه‌وره‌ش له هه‌ڵه‌كان وه‌رنه‌گیراوه. هۆیه‌كه‌یشی چه‌ند له‌ئه‌ستۆی حكومهتو په‌رله‌مان بێ، ئه‌وه‌نده‌ش له‌ئه‌ستۆی حزبه سیاسیه‌كانه. به‌ڵكو میدیای ئه‌هلیش، ده‌بێ زۆرتر دیقه‌ت له مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ده‌ستورو سیستهمو فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانیی‌و پڕۆسه‌ی دیموكراسی بده‌ن.
مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه له‌باتی ئه‌وه‌ی له زانست‌و زانكۆكاندا پێشبكه‌وین، كه‌چی ساڵ به‌ساڵ، له ریزبه‌ندی زانكۆكانی دنیا، پاشدهكهوین. ئێستا له ریزی سێهه‌مین هه‌زاری زانكۆكانی دنیاین. بۆ؟ چونكه ئه‌مه سیسته‌می حوكمڕانیی‌و سیسته‌می په‌روه‌رده‌و سیسته‌می زانست‌و بنه‌مای پێگه‌یاندنی ئهقڵمانه. كه‌چی ئیسرائیل، له ته‌واوی دنیادا 12 ملیۆنن، به‌ڵام 6 زانكۆیان له‌ریزی (500) زانكۆی پێشكه‌وتوی جیهاندان. به‌ڵام له‌كوردستاندا، له‌بواری زانستیدا، هه‌ر به‌جارێ دواكه‌وتوین. چونكه كه‌مترین بودجه‌مان بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستیی ته‌رخانكردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌ئه‌مریكادا، زانكۆی زانستیی تالیك، ساڵانه ملیارێك دۆلاری بۆ ته‌رخانده‌كرێ. هه‌ربۆیه هه‌تا ئێستا زیاتر له 30 زانای زانكۆكه خه‌ڵاتی نۆبڵیان وه‌رگرتووه. به‌ڵكو له‌دوای دووه‌مین جه‌نگی جیهانه‌وه، ئه‌مریكا زۆرترین خه‌ڵاته زانستیه‌كانی نۆبڵی وه‌رگرتووه. بۆ؟ چونكه ده‌یان ملیار دۆلار، ته‌رخانی توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كا.
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێین: هێزه سیاسیه‌كان، با یه‌كتر قه‌رزار نه‌كه‌ین. با له‌ژێریشه‌وه چاڵ بۆ یه‌كتر ههڵنهكهنین. به‌ڵكو پێویسته ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بین له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌زمونی حوكمڕانیی ئێستامان. كێشه چارهسهرنهكراوهكانیش، دیارن، زۆرمان له‌سه‌ر وتوون، به‌ڵام كه‌مترین كارمان له‌سه‌ر كردوون.