لە رێگای پێنج خۆکوژەوە داعش هێرشی کردە سەر سامەرا

بەیانی ئەمرۆ چەکدارانی داعش لە ڕێگای پێنج کردەی خۆکوژیەوە هێرشیان کردە سەر چواردەوری شاری سامەرا.

شاری سامەرا کە ١٢٠ کم دوورە لە بەغداوە، بەیانی ئەمرۆ ناوچەی (حویش) رووبەرووی هێرشیکی توندبوەوە کە دەسەڵاتدارانی حکومەتی بەغدای لە ناو شارەکەدا ناچار کرد هاتوچۆکردن قەدەغە بکەن.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردۆتەوە تا ئێستا ٣٠ کەس کوژراو و بریندار لەنێو ریزی میلیشیا شیعەکاندا هەیە. 



AM:11:27:08/01/2015