"کۆڵبەرێکی رۆژهەڵاتی لەلایەن سووپای پاسدارانەوە دەکوژرێت"

 کۆڵبەرێکی رۆژهەڵات لە سنوورەکانی شاری سەلاسی باوەجانی بە ناوی (عەلی‌ئەکبەر کەیکاووسی) کە تەمەن ٢٥ ساڵە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا.

رۆژی 5 -1 کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵ کە سەرقاڵی کاری کۆڵبەری بووە لەلایەن سوپای پاسدارانی پارێزگای کرماشان دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلەو کوژراوە.

ماڵپەڕی "کوردپا" کە ماڵپەرێکی رۆژهەڵاتە بڵاوی کردەوە؛ عەلی‌ئەکبەر کەیکاووسی خێزاندار ەو خاوەنی یەک منداڵە.

بە پێی ئاماری کوردپا، لە ماوەی ٩ مانگی رابردوودا  ٤٤ هاووڵاتیی کورد لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران و تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق کوژراون و  ٩٤ هاوولاتیی دیکەش بریندار بوون.



AM:10:58:09/01/2015