تا ئێستا حوکمی له سێداره‌دان له ولآتێکی پێشکه‌وتووی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا جێ به‌جێ ده‌کرێت، جێبه‌جیکردنی ئه‌م حوکمه له زۆر ولآتی جیهان چیرۆکی راسته‌قینه‌ی جیاجیای به‌دوای خۆیدا هێناوه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ندێک راستی و چیرۆکی تراژیدی له سێداره‌دانن.
- لانیكه‌م له‌هه‌موو 25 كه‌سێك له‌وانه‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا دراوه، یه‌كێكیان بێتاوانه.
- تێچوی ئه‌و دادگاییكردنانه‌ی سزاكه‌یان به له‌سێداره‌دان كۆتایی دێت، 20 ئه‌وه‌نده زیاتر له‌و دادگاییكردنانه زیاتره كه داوای سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی و ئازادنه‌كردن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، ده‌كه‌ن.
- له‌كۆی 50 ویلایه‌ته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا 32یان سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
- له‌ساڵی 1976ه‌وه كه سزای له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن دادگای باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه تا مانگی 12ی 2014، هه‌زارو 394 كه‌س له‌سێداره دراون.
- هۆكارێكی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان له‌شانشینی یه‌كگرتوو ئه‌وه بوو كه پێاوێك به‌هه‌ڵه به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌رو كچه‌كه‌ی له‌ساڵی 1950، له‌سێداره درا.
- له سه‌نگافوره سزای هه‌بونی مادده هۆشبه‌ركان و بازرگانیكردن پێوه‌یان، له‌سێداره‌دانه.
- به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكان له چین به‌هۆی فێڵكردنه‌وه روبه‌ڕوی سزایه‌ك ده‌بنه‌وه كه ده‌گاته له‌سێداره‌دان.
- هه‌بونی ئینجیل، سه‌یركردنی فیلمی كۆریای باشور، بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی پۆرنۆگرافی، له كۆریای باكور تاوانگه‌لێكن سزاكه‌یان ده‌گاته له‌سێداره‌دان.
- تائێستاش له سودان، شێوازێكی ره‌سمیی له‌سێداره‌دان له‌خاچدانه.
- چین چوار ئه‌وه‌نده زیاتر له‌كۆی هه‌موو وڵاتانی تری جیهان پێكه‌وه، له‌سێداره‌دانی تێدا ئه‌نجامده‌درێت.
- له‌ساڵی 1944 منداڵێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵی ئه‌فه‌ریقی-ئه‌مه‌ریكی له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشت به‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی كه‌م، له‌سێداره‌درا.
- سعودیه هه‌رچه‌نده ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، له‌ساڵی 1985ه‌وه 2000 كه‌سی له‌سێداره داوه.
- له‌سه‌دی 16هه‌مدا له ئینگلته‌را ئه‌گه‌ر كه‌سێكی بێ‌ماڵ و حاڵ تاوانێكی بكردایه سزای دوو ساڵ كۆیلایه‌تی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرا، ئه‌گه‌ر دووه‌م تاوانی بكردایه له‌سێداره ده‌درا.
- له جۆرجیا پیاوێك شه‌وێك پێش له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی له‌زیندان رایكرد، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و شه‌وه له‌میانه‌ی شه‌ڕێكدا له‌باڕێك، كوژرا.
- تائێستاش ویلایه‌تی واشنتن له ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵواسینه‌وه سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێده‌كات.
- له‌ساڵی 2005، كۆمپانیایه‌كی چینی پێستی كه‌سانی له‌سێداره‌دراوی بۆ دروستكردنی به‌رهه‌می جوانكاری به‌كارهێنا تا له‌ئه‌ورپادا بیفرۆشێت.
- كۆمپانیای نایكی كه "نایك"یشی پێ ده‌وترێت كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی ئه‌مه‌ریكیی تایبه‌ت به جلوبه‌رگ و پێڵاو‌و كه‌رسته‌ی وه‌رزشییه. ئه‌م كۆمپانیایه دروشمه‌كه‌ی له كۆتا وشه‌ی پیاوێك وه‌رگرتووه كه پێش له‌سێداره‌دان وتویه‌تی.
له‌ئینگلیزییه‌وه/ والی عه‌لی