به‌رپرسی میحوه‌ری باشوری که‌رکوک وه‌ستا ره‌سوڵ رایگه‌یاند: هێرشیێکی داعش له میحوه‌ری باشوری رۆژئاوای که‌رکوک که له‌چه‌ند قۆڵه‌وه بوو تێکشکێنرا.
به‌رپرسی میحوه‌ری که‌رکوک وه‌ستا ره‌سوڵ له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ سپی میدیا رایگه‌یاند: کاژمێر 6:30 به‌یانی ئه‌مرۆ چه‌کدارانی داعش له قۆڵی باشوری رۆژئاوای که‌رکوک له ناوچه‌کانی مریه‌م به‌گ و تازه و مه‌لا عه‌بدوڵا هێرشیان کرد سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام پێشمه‌رگه زۆر به‌توندی به‌رپه‌رچی دانه‌وه‌و پاش چه‌ند کاتژمێرێک له شه‌ڕێکی قورس هێرشه‌که‌ی داعش تێکشکا.
وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌وه‌ی ئاشكرا کرد که داعش چه‌ندین چه‌کداری لێ کوژراوه، به‌ڵام پێشمه‌رگه هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه.