هێزەكانی پێشمەرگە چەندین هێرشی داعشیان تێكشاند
بەرەبەیانی ئەمرۆ چەكدارانی داعش لە ناوچەی بەنداوی موسڵ هێرشیان كردە سەر دوو گوندی ناوچەكەو بۆ ماوەیەك كۆنترۆڵیانكرد، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە توانیان تێكیان بشكێننو پاشەكشەیان پێبكەن.
ئەنوەر ئیبراهیم بەرپرسی ئاسایشی زومار تایبەت بە سپی میدیا رایگەیاند: چەكدارانی داعش كاتژمێر 4ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە لەچەند قۆڵەوە هێرشیانكردە سەر دوو گوندی "سەحلەج" و "عین مانع" لە ناوچەی بەنداوی موسڵو بۆ ماوەیەك توانیان ئەو دوو گوندە كۆنترۆڵ بكەن.
ئەنوەر ئیبراهیم وتی: پاش ئەوە هێزەكانی پێشمەرگە هاوكات لەگەڵ فرۆكە جەنگییەكان هێرشێكی بەرینیان كردە سەر دوو گوندەكەو چەكدارانی داعش پاش ئەوە ژمارەیەكی زۆریان لێكوژراو برینداربوون، پاشەكشەیان كرد.
PM:12:26:10/01/2015