ژمارەی کوژراوەکانی داعش لەشەڕەکەی گوێر ئاشکرا بوو

بەوتەی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ، زیاتر لە 125 چەكداری داعش لەشەڕی گوێر بەدەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كوژراون.

لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بە ماڵپەڕی حیزبەكەی راگەیاند: ئەمڕۆ دوای ئەوەی داعش لە میحوەری گوێر تووشی شکستی گەورە بوون، 100 تەرمیان لەو میحوەرەدا گەڕاوەتەوە بۆ موسڵ کە لەسەر دەستی ھێزی پێشمەرگە کوژراون.

وتیشی، بەھۆی ئەو شکستەی داعش 16چەکداری خۆیان لە مووسڵ گولەباران کردووە کە رایان کردووە و نەیاتوانیووە بەرگری بکەن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ راشیگەیاند، ھەر ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری نەواران ھێرشێکی داعشیان تێکشکاندن و کۆبوونەوەیەکی ئەوانیش کرایە ئامانج، لە ئاکامدا 20 تیرۆریست کوژران.

رونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ لە گوندی سەھلیج لە ناحیەی زومماریش ھێرشێکی داعش تێکشکێندرا، لەئاکامدا شەش چەکداریان کوژران.
مەموزینی، راشیگەیاند، ئەو شکەستەی داعش کاریگەری نێگەتیفی بەسەر چەکداران ھەبووە و لەناو موسڵ شپڕزەبوون، چونکە ئەمڕۆ ھەموو ھێزی خۆیان بەرکاھێنا و تووشی شکست ھاتن و سەرکەوتوو نەبوون.



PM:09:22:10/01/2015