كچە لوبنانییەكەی فیلمە سێكسیەكان وەڵامی ڕەخنەكان دەداتەوە

دوای ئەو هەرایەی میا خەلیفە بەڕەگەز لوبنانی و پاڵەوانی فیلمە سێكسییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستی كرد، لەئێستادا وەڵامی ڕەخنەكان دەداتەوە.
ڕۆژنامەی ئیتدپێندتی بەریتانی چاوپێكەوتنێكی میا خەلیفەی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا ئاماژە بەوە كردووە ئەو چاوەڕێیی ئەو هەموو ڕەخنەیە نەبووە كە لێی گیراوە.
میا دەڵێت " پێم ناخۆشە كە بەم شێوەیە ناسراومەتەوە و خەڵكی خێزانەكەمیان ناسیوە، من پێشبینی ئەوەم نەدەكرد، چونكە لە تەمەنی 10 ساڵییەوە لوبنانم جێهێشتووە و ماوەی پێنج ساڵیشە سەردانم نەكردووە.
ئەو كچە ئاشكرایدەكات كە دوای ئەوەی فیلمەكانی بە پڕبنەرترین هەڵبژێردراوە، بە نامە هەڕەشەی كوشتن و سەربڕینیان لێكدرووە، زۆر كەسیش پێیان وتووە كە دەبێت خۆی بكوژێت چونكە جێگای شەرمەزارییە بۆ خێزان و وڵاتەكەی.
میا خەلیفە باس لەوەش دەكات كە سرودی نیشتمانی لوبنانی كردووە بە تاتۆ لەسەر قۆڵی بەهۆی ئەمەشەوە ڕەخنەیەكی زۆری لێگیراوە، بەڵام ئەو دەڵێت كە ئەم كارەی تەنها بۆ پشتیوانیكردن بووە لە بیروباوەڕە سیاسییەكانی باوكی.







PM:02:22:11/01/2015