جبوری: سبەینێ خوێندنەوەی دووەم بۆ بودجە دەكرێت
سەلیم جبوری
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند سبەینێ دووشەممە لەپەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2015ی عێراق دەكرێت.
سەلیم جبوری ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا هەروەها وتی: نیگەراننن لەكهمبونهوهی نرخی نه‌وت, ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بو به (30) دۆلار, ئه‌وا ناچارده‌بن بودجه‌كه بینێرنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
وتیشی:" ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه له‌قه‌باره‌ی بودجه كه‌مبكه‌ینه‌وه یان ده‌ستكاری بكه‌ین, ئه‌ویش ئه‌گه‌ر پێویست به‌ده‌ستكاریكردن بكات".
سه‌لیم جبوری ئاشكراشیكرد, له‌سه‌ر پرسی بودجه ناكۆكی له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا نیه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد, تاكه گرفت له‌به‌رده‌م حكومهتو په‌رله‌ماندا بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه, نرخی فرۆشتنی نه‌وته.
PM:03:08:11/01/2015