داوا دەكرێت لێپرسینەوە لە وتەبێژی حكومەتی هەرێم بكرێت
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم
رێكخراوی سكاڵا‌و چاودێری لە بەیاننامەیەكدا لە ژێر ناوی "حكومەتی هەرێم‌و وتەبێژەكەی ئەم گاڵتەجارییە رابگرن" رەخنە لە لێدوانەكانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێت‌و داوا دەكات لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت.
دەقی بەیاننامەكە:
حکومه‌تی هه‌رێم و وته‌بێژه‌که‌ی ئه‌م گالته‌چارییه رابگرن :
به‌رێزان :حکومه‌ت هه‌رێمی کوردستان
به‌رێزان : په‌رله‌مانی کوردستان
به‌رێزان : رای گشتی و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن
فه‌رمانبه‌ران و هاولاتیان هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی هه‌ست کردن به به‌رپرسیارێتی ساڵێک له چاووه‌روانی و خۆراگری و پشتیوانی کردنی حکومه‌تی هه‌رێمیان کرد له‌م قه‌یرانه‌ی روبه‌رووی بۆته‌وه به‌ڵام جێگای قبوڵ نیه وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم پاداشتیان به فه‌وتاندنی مووچه‌ی مانگی 11، 12 ده‌داته‌وه ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی رۆژانه هه‌ستی هاوڵاتیان بریندار ده‌کرێت و بێرێزیان به‌رامبه‌ر ده‌کڕیت له رێگای به‌ڵێنی نادروست و نابه‌رپرسانه و له رێگای سه‌دان سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی بۆ پێدانی مووجه .
بۆیه پێویسته وته‌بێژه‌یی حکومه‌ت و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت و متمانه‌یان لێوه‌ربگیرێته‌وه چونکه نه به‌رنامه و نه پلان و نه ستراتیژی هه‌یه و راستگۆ نییه له‌گه‌ڵ به‌ڵینه‌کانیدا که به‌خه‌ڵکی کوردستان و په‌رله‌مانیاندا
ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی بنکه‌فراوان چاره‌سه‌ری به‌په‌له نه‌دۆزێته‌وه به دڵنیاییه‌وه شکستی ئه‌م حکومه‌ته دیار و نزیکه چونکه هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان به هه‌ست کردنی به‌رپرسیارێتی چاوه‌وروانی حکومه‌ته‌کایان کرد به‌ڵام حکومه‌ت له ئاست ئه‌م به‌رپرسیارێتیه‌دا نه‌بوو هێنده‌ی هاوڵاتیان
ئێمه وه‌ک رێکخراوی سکاڵا و چاودێری بێده‌نگ بوونمان هه‌ست کردنمان بووه به‌رامبه‌ر به به‌رپرسیارێتی ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێمی کوردستانی گرتۆته‌وه به‌ڵام به‌هۆی هه‌ست نه‌کردنی حکومه‌ت به‌م بارودۆخه بریارماندا بێده‌نگی بشکێنین و له‌گه‌ڵ راو و داواکارییه‌کانی خه‌ڵک و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانین هه‌ر بریارێک بده‌ن پشتیوانیان ده‌که‌ین له‌گه‌ڵیان ده‌بین وه ئاماده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنای مافی هاوڵاتیان و پێشه‌وای و ئاماده‌سازی بکه‌ین بۆ خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری تا ئاستی ملکه‌چ کردنی حکومه‌ت بۆ داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
رێکخراوی سکاڵا و چاودێری
11/1/2015
PM:04:43:11/01/2015