ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندنێکدا لەسەر شەهیدانی هەولێر سوپاسی خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان دەکات کە بەخوێنی رۆڵەکانیان لە مێحوەری گوێر بەرگریان لە کورستان کرد.
دەقی راگەیاندنەکە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر سوپاسی په‌رۆشی و خه‌مخۆری خه‌ڵكی هه‌ولێر و كوردستان ده‌كات
به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر سوپاسێكی تایبه‌تی خه‌ڵكی هه‌ولێر و كوردستان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رۆشی و خه‌مخۆرییه‌یان بۆ ئه‌و پۆڵه شه‌هیده قاره‌مانانه‌ی ئاسایش، كه به خوێنی خۆیان له محوه‌ری گوێر به‌رگریان له خاكی كوردستان كرد تا پایته‌ختی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاسووده و ئارام بژین.
هه‌روه‌ها لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین سوپاسێكی تایبه‌تی كه‌سوكاری ئه‌و پۆڵه شه‌هیده و خه‌ڵكی هه‌ولێری پایته‌خت بكه‌ین بۆ ئه‌و گیانه به‌رخۆدانه‌ی نیشانیان دا، چ له رێوره‌سمی ناشتن و چ له به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌كانیان، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك نیشانه‌ی وه‌فاداریانه بۆ ئه‌و قاره‌مانانه‌ی ئاماده‌ن خۆیان بكه‌نه قوربانی ژیانێكی ئارام بۆ ئه‌وان، له‌لایه‌كی دیكه نیشانه‌ی ئه‌و هاوكارییه پته‌وه‌یه، كه له نێوان خه‌ڵك و ئاسایش‌دا هه‌یه.
هاووڵاتیانی كوردستان به گشتی و خه‌ڵكی هه‌ولێری پایته‌خت به تایبه‌تی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌مه دوا قوربانیدانی ئاسایش نابێت له پێناو ئاسووده‌ییان، به‌ڵكو به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه له شه‌ڕی تیرۆریستان و هه‌وڵه‌كانماندا بۆ به‌رگریكردن له خاكی كوردستان و دابینكردنی ژیانێكی ئارام بۆ هاووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بین و قوربانیدانه‌كانمان بۆ پاراستنی شكۆی خه‌ڵكی كوردستان، هێز و وزه‌ی زیاترمان پێ ده‌به‌خشێ بۆ شه‌ڕی تیرۆریستان و ناحه‌زانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
له كۆتاییدا جارێكی دیكه سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان له یه‌كه به یه‌كه‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانی ئه‌و پۆڵه شه‌هیده قاره‌مانانه ده‌كه‌ین و له خوای گه‌وره داواكارین گیانی به‌رزه‌فڕیان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
11/1/2015