خۆپیشاندانی فراوانی فەرمانگەکانی سلێمانی دەستیپێکرد (نوێکراوەتەوە)

خۆپیشاندانی زۆرێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی دەستیپێکردووەو لە چەندین شەقامی سەرەکی شارەکە هاتوچۆ راگیراوە.

بەرامبەر دواکەوتنی مووچەی مانگی ١١و ١٢ ساڵی ٢٠١٤ فەرمانگەکانی بانکی ناوەند و هەرێم و سەرۆکایەتی شارەوانی و دادی سلێمانی و دابەشکردنی کارەبا و رۆشنبیری و تەندروستی و چەندان فەرمانگەی تر، هەندێکیان لەڕێگای خۆپیشاندانەوەو هەندێکی تریان لە ڕێگای مانگرتنەوە دەستیان کرد بەناڕەزایی دەربرین.
هاوکات پەیمانگای تەکنیکیش خوێندنی راگرت و مامۆستاکان ناچنە پۆلەکانەوە.

پەیامنێری سپی میدیا لە سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سات بەسات ناڕەزایی فەرمانگەکان بەرفروان دەبن.  



AM:10:43:13/01/2015