مانگرتن لە فرۆکەخانەی سلێمانیش دەستیپێکرد

بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی تری سلێمانیدا، پێش کەمێک لەمەوپێش فەرمانبەرانی گومرگ لە کارگۆی فرۆکەخانەی سلێمانی دەستیان بە مانگرتن کرد.

سەرچاوەیەک لەو فرۆکەخانەوە بە سپی میدیای ڕاگەیاند کە کارگۆی گومرگی فرۆکەخانە کارەکانی راگیرا، چونکە فەرمانبەرانی گومرگی کەرگۆکە، ئەوانیش دەستیان بەمانگرتن کرد.

ئەو سەرچاوەیە وتی" لەم حەڵەتدا ناتوانرێت هیچ بارێک لە فرۆکەکان دابگیرێت، یان بخرێنە ناو ئەو فرۆکانەی گەشت دەکەن". 



AM:11:18:13/01/2015